کەرەستەکان: -4 پارچە سنگی مریشک -4 کولەکە -4 تەماتە -3 گێزەر -پیازێکی قەبارە مامناوەندی لە ڕنەدراو -5 کەوچکی گەورە شۆفان -بەهاراتی: خوێ ،بیبەری سپی ،کاری -3 کوپێک ئاوی ئاسایی یان ئاوی مریشک -2 کەوچکی گەورە زەیتی زەیتوون ئامادەکردن: 1-مریشکە کوڵاوەکە پارچە بکە و بە بەهارات خۆشی بکە . 2-سەوزەواتەکە بە قەبارەی مامناوەند بجنە. 3-بە زەیتی زەیتوونەکە پیاز سور بکەرەوە و دواتر مریشکەکە بۆ ماوەی 10 خولەک سور بکەرەوە. 4-سەوزەواتەکەی تی بکە و بۆ ماوەی 5 خولەک سوری بکەرەوە و ئاوەکەی تێ بکە تاوەکو دەکوڵێت . 5-ئاگرەکە کز بکە و شۆفانی تێ بکە و بۆ ماوەی دوو خولەک تێکەڵی بکە و بە گەرمی پێشکەشی بکە . دواڕۆژ