Skip to main content

(پلاك) ئۆتۆمبێل......چییه‌؟

پلاك یه‌كێكه‌ له‌گرنگترین به‌شه‌كانی ئۆتۆمبێل، كه‌ كاریگه‌ری هه‌یه‌ له‌سه‌ر توانای بزوێنه‌ری ئۆتۆمبێل.

ئه‌ركی سه‌ره‌كی پلاك داگیرساندن‌و سوتاندنی سوته‌مه‌نییه‌ له‌نێو پستۆنه‌كاندا، كه‌ له‌یه‌ك خوله‌كدا زیاتر له‌هه‌زاران جار ده‌سوتێت.
ئه‌م پلاكانه‌ هه‌ر جۆرێك بن، كاریگه‌ریان نابێ له‌سه‌ر زیادكردنی توانای بزوێنه‌ر له‌ڕووی ژماره‌ی توانای ئه‌سپه‌كانه‌وه‌، به‌ڵام پێویسته‌ هه‌وڵ بدرێت جۆری باش‌و گونجاو به‌كاربێت تا هێزی بزوێنه‌ر باشتر بكات.
چه‌ند جۆرێكی پلاك هه‌یه‌ وه‌ك:
١. لێزه‌ر
٢. پلاكی ئاسایی
٣. یه‌ك ئاگر دوو ئاگر سێ ئاگر چوار ئاگر كه‌ ئه‌مه‌ش به‌ پێی جۆری ئوتومبێل ده‌ گۆرێت.
هۆكاری چه‌وربونی پلاك چیه‌ ؟
1ـ كاتێك به‌شی سه‌ره‌وه‌ی پلاك چه‌ور ده‌بێت، كه‌ قه‌باغی تابت درز به‌رێت یاخود ستۆك بونی لاستی قه‌باغی تابت.
2ـ چه‌ور بونی به‌شی ئاگره‌كه‌ی واته‌ به‌شی ناوه‌وه‌، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ لاوازبوونی ڕینگی ڕۆن.
نیشانه‌كانی لاواز بونی پلاك چیه‌ ؟
1ـ دره‌نگ هه‌ڵبوونی بزوێنه‌ری ئۆتۆمبێل.
2ـ بزوێنه‌ر تاك ئیش بكات‌و بیله‌رزێنێت.
3ـ بزوێنه‌ر بیبڕێت، وه‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ كێشی نه‌مێنێت.
4ـ بونی قه‌تع له‌وایه‌ر یان كۆیل، كه‌ ئه‌مه‌ش به‌پێی جۆری بزوێنه‌ره‌كه‌، هۆكارێكه‌ بۆ تاك ئیشكردنی بزوێنه‌ر.
5. دوكه‌ڵی ڕه‌ش.
به‌شێوه‌یه‌كی ستاندارد (30 یان 60 یان 90 تا 120) هه‌زار كیلۆمه‌تر پلاك ده‌توانێت به‌باشی ئیش بكات، كه‌ ئه‌مه‌ش به‌پێی جۆری بزوێنه‌ره‌‌و جۆری پلاكه‌كه‌ ده‌گۆڕێت، به‌ڵام گۆڕینی پلاك به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌(60) هه‌زار كیلۆمه‌تر باشتره‌ بگۆڕدرێت.


Comments

Popular posts from this blog

نیشانەکانی کەمی ماددەی ئاسن لە جەستەدا

ماددەی ئاسن یەکێکە لە ماددە کانزاییەکان کە جەستە پێویستییەتی بۆ پاراستنی ڕێژەی هۆڕمۆنی دەرەقی و گەیشتنی ئۆکسجینی پێویست بۆ خوێن و پاراستنی پێست لە نیشانەکانی پیری،

ئامادەکردنی لوقمەقازی

مانگی ڕەمەزان بەگشتی شیرینی لوقمەقازی هەوادارێکی زۆری هەیە و بایەخی تایبەتی پێ دەدرێت لەسەر سفرەی خوانەکان بۆ بەربانگ. پێداویستیەکان: دوو کوپ ئارد کوپ و نیوێک ئاو یەک کەوچکی چێشت ماست کەوچکێکی چا خەمیرە لەناو کەوچکێکی گەورەی ئاو بتوێنەرەوە نیو کەوچکی چا لیمەندۆزی کەمێک خوێ خەمرە پێکهاتەکانی شیلە: دوو پەرداخ شەکر یەک پەرداخ ئاو یەک کەوچکی چا لیمەندۆزی شێوازی ئامادەکردنی: سەرجەم پێکهاتەکان تێکەڵدەکەین، پاشان بۆماوەی نیو کاتژمێر دادەنرێت تاهەویرەکە هەڵدێت، پاشان لەناو ڕۆندا سووردەکرێتەوە. لەدوای ئەوەی ئامادەبوو بە گەرمی بیخەرە ناو شیلەکەوە، پاشان پێشەکەشی بکە. خەندان

شەش ڕێنمایی بۆ کەمکردنەوەی بڕی ئەو خواردنانەی ئەیخۆیت

زۆر خواردن زۆر کات کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی جەستە دەبێت و دەبێتە هۆی تووشبوون بە قەڵەوی و نەخۆشی جیاواز.