Skip to main content

چۆنیەتی ئامادەکردنی زەڵاتەی ئیتشی تورکی

کەرەستەکان:
-کوپێک ساوەری ورد
-نیو کوپ مەعدەنوسی جنراو
-2 تەماتەی جنراو
-1 پیازی جنراو
-دوو کەوچکی گەورە زەیتی ڕووەکی
-دوو کەوچکی گەورە دۆشاوی تەماتە
-نیو کەوچکی بچوک زیرە
--یەک چڵ پیازی سەوزی جنراو
-چارەکە کوپێک نەعنا
-3 کەوچکی گەورە ئاوی لیمۆ
دوو کەوچکی گەورە ڕبەهەنار
-چارەکە کوپێک زەیتی زەیتوون
-پروشەیەک خوێ

ئامادەکردن:
1-بۆ ماوەی 15 خولەک ساوەرەکە بکەرە ناو ئاوەوە.
2-زەیتەکە گەرم بکە و پیازەکەی پێ سور بکەرەوە پاشان ئاو و زیرە و دۆشاوی تێ بکە و بۆ ماەی 20 خولەک لەسەر ئاگر بەجێی بهێڵە تاوەکو پێ دەگات .
2-تەماتە و مەعدەنوس و پیازی سەوز و نەعنا و ساوەرەکە تێکەڵ بکە پاشان تێکەڵەی پیازەکە بکە بەسەریاندا .
3-بە خوێ و زەیتی زەیتوون و ڕبەهەنار زەڵاتەکە خۆش بکە .
4-ڕووی زەڵاتەکە بە گەڵای نەعنای سەوز بڕازێنەرەوە و پێشکەشی بکە .

Comments

Popular posts from this blog

نیشانەکانی کەمی ماددەی ئاسن لە جەستەدا

ماددەی ئاسن یەکێکە لە ماددە کانزاییەکان کە جەستە پێویستییەتی بۆ پاراستنی ڕێژەی هۆڕمۆنی دەرەقی و گەیشتنی ئۆکسجینی پێویست بۆ خوێن و پاراستنی پێست لە نیشانەکانی پیری،

ئامادەکردنی لوقمەقازی

مانگی ڕەمەزان بەگشتی شیرینی لوقمەقازی هەوادارێکی زۆری هەیە و بایەخی تایبەتی پێ دەدرێت لەسەر سفرەی خوانەکان بۆ بەربانگ. پێداویستیەکان: دوو کوپ ئارد کوپ و نیوێک ئاو یەک کەوچکی چێشت ماست کەوچکێکی چا خەمیرە لەناو کەوچکێکی گەورەی ئاو بتوێنەرەوە نیو کەوچکی چا لیمەندۆزی کەمێک خوێ خەمرە پێکهاتەکانی شیلە: دوو پەرداخ شەکر یەک پەرداخ ئاو یەک کەوچکی چا لیمەندۆزی شێوازی ئامادەکردنی: سەرجەم پێکهاتەکان تێکەڵدەکەین، پاشان بۆماوەی نیو کاتژمێر دادەنرێت تاهەویرەکە هەڵدێت، پاشان لەناو ڕۆندا سووردەکرێتەوە. لەدوای ئەوەی ئامادەبوو بە گەرمی بیخەرە ناو شیلەکەوە، پاشان پێشەکەشی بکە. خەندان

شەش ڕێنمایی بۆ کەمکردنەوەی بڕی ئەو خواردنانەی ئەیخۆیت

زۆر خواردن زۆر کات کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی جەستە دەبێت و دەبێتە هۆی تووشبوون بە قەڵەوی و نەخۆشی جیاواز.