له‌كاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبیل‌دا له‌یه‌كێك له‌لێژایی‌و ناوچه شاخاوییه‌كان، تێبینی ده‌كه‌یت كه ئۆتۆمبیله‌كه خۆی خێرا ده‌بێت‌و شۆفێره‌كه‌ش ناچار ده‌بێت هێواشی بكاته‌وه له‌ڕێگه‌ی ئیستۆپ گرتنه‌وه،
ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ر زۆر درێژه بكێشێت‌و چه‌ندین جار دووباره ببێته‌وه، ده‌بێته هۆی گه‌رم بوون و شكستهێنانی له‌كاره‌كه‌ی‌و هه‌ندێك جار توشی ڕووداوت ده‌كات‌و بۆنێكی ناخۆشیشی لێ دێت.
ده‌كرێت شۆفێران چه‌ند ڕێوشوێنێك بگرنه‌به‌ر، بۆ خۆبه‌دوورگرتن له‌و گرفتانه:
١. به‌كارهێنانی گێڕبۆكس بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی خێرایی، یان به‌كارهێنانی گێڕی قورس (١ یان ٢) له‌ئۆتۆمبیلی گێڕ ئاسایی‌و له‌ئۆتۆماتیكیشدا گێڕی قورس به‌كاربهێنه تا خۆی فشاری سه‌ر بانسه‌كان كه‌مبكاته‌وه‌و ئیستۆپیش بگریت هێنده فشار نه‌خاته سه‌ر بانێه‌كه، ده‌كرێت بیخه‌یته سه‌ر باری ده‌ستی واته (+ و -)ه‌كه.
٢. له‌باره‌ی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی كه گێربۆكسی ئۆتۆماتیكی ئاسایی هه‌یه، ده‌بێت له‌سه‌ر D بڕۆن تا به‌ئاسایی خێرایی زیاتر هه‌ڵبژێریت‌و خۆی فشاری سه‌ر ئیستۆپه‌كان بكات.
ده‌توانیت په‌نجه به Hold بنێیت كه ئه‌م دووگمه‌یه‌ش، كاتێك ئۆتۆمبیله‌كه له‌سه‌ر خێرایی سێیه‌م بڕوات، ئه‌وا له‌سه‌ر ئه‌و خێراییه ده‌مێنێته‌وه‌و تێی ناپه‌ڕێنێت، له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنی ئه‌و نیشانه‌یه له‌سه‌ر شاشه‌ی ئۆتۆمبیله‌كه ده‌توانیت، لایبده‌یت‌و كاتێ ویستت كۆتایی به‌وه بهێنیت جارێكی تر په‌نجه‌ی پێدا بنێره‌وه.
Comments
Post a Comment