کەرەستەکان:
-4 پارچە سنگی مریشک
-4 کولەکە
-4 تەماتە
-3 گێزەر
-پیازێکی قەبارە مامناوەندی لە ڕنەدراو
-5 کەوچکی گەورە شۆفان
-بەهاراتی: خوێ ،بیبەری سپی ،کاری
-3 کوپێک ئاوی ئاسایی یان ئاوی مریشک
-2 کەوچکی گەورە زەیتی زەیتوون
ئامادەکردن:
1-مریشکە کوڵاوەکە پارچە بکە و بە بەهارات خۆشی بکە .
2-سەوزەواتەکە بە قەبارەی مامناوەند بجنە.
3-بە زەیتی زەیتوونەکە پیاز سور بکەرەوە و دواتر مریشکەکە بۆ ماوەی 10 خولەک سور بکەرەوە.
4-سەوزەواتەکەی تی بکە و بۆ ماوەی 5 خولەک سوری بکەرەوە و ئاوەکەی تێ بکە تاوەکو دەکوڵێت .
5-ئاگرەکە کز بکە و شۆفانی تێ بکە و بۆ ماوەی دوو خولەک تێکەڵی بکە و بە گەرمی پێشکەشی بکە .
دواڕۆژ
Comments
Post a Comment