Skip to main content

چۆنیەتی ئامادەکردنی شیرینی دۆنات

کەرەستەکان:
-دوو كەوچکی گەورە سرکەی سپی
-کوپێک شیر
-دوو کەوچکی گەورە کەرە
-کوپ و نیوێک شەکر
-1 هێلکە
-چارەکە کەوچکێکی بچوک ڤانێلیا
-دوو کوپ ئارد
-نیو کەوچکی بچوک بەیکینگ سۆدا
-پروشەیەک خوێ
-زەیت بۆ سورکردنەوە بەپێی ئارەزوو
                            
ئامادەکردن:
1- سرکە و شیر لە کوپێکی بچوکدا تێکەڵبکە و بۆ ماوەی 10 خولەک لە پەناوە دایبنێ تاوەکو کارلێک دەکات.
2- لە قاپێکی قەبارە مامناوەندا کەرە و شەکر تێکەڵبکە تاوەکو پێکهاتەیەکی کرێمیت دەست دەکەوێت.
3- هێلکە و ڤانێلیا و ئارد و بەیکینگ سۆدا و خوێی تێ بکە و بەردەوام تێکەڵیبدە.
4- وردە وردە تێکەڵەی شیرەکەی تێ بکە تاوەکو هەویرێکی نەرمت دەستدەکەوێت.
5-کەمێک ئارد بپرژێنە بە ڕوویەکی تەختدا و هەویرەکەی لەسەر بڵاوبکەرەوە و بیکە بە تۆپی بچوک بچوک.
6-بۆ ماوەی 6 خولەک لە پەناوە دایبنێ تاوەکو قەبارەکەی گەورە دەبێت و لە زەیتێکی گەرمدا سوری بکەرەوە تاوەکو پێ دەگات و ڕەنگەکەی دەگۆرێت بۆ ئاڵتونی.

دواڕۆژ

Comments

Popular posts from this blog

نیشانەکانی کەمی ماددەی ئاسن لە جەستەدا

ماددەی ئاسن یەکێکە لە ماددە کانزاییەکان کە جەستە پێویستییەتی بۆ پاراستنی ڕێژەی هۆڕمۆنی دەرەقی و گەیشتنی ئۆکسجینی پێویست بۆ خوێن و پاراستنی پێست لە نیشانەکانی پیری،

ئامادەکردنی لوقمەقازی

مانگی ڕەمەزان بەگشتی شیرینی لوقمەقازی هەوادارێکی زۆری هەیە و بایەخی تایبەتی پێ دەدرێت لەسەر سفرەی خوانەکان بۆ بەربانگ. پێداویستیەکان: دوو کوپ ئارد کوپ و نیوێک ئاو یەک کەوچکی چێشت ماست کەوچکێکی چا خەمیرە لەناو کەوچکێکی گەورەی ئاو بتوێنەرەوە نیو کەوچکی چا لیمەندۆزی کەمێک خوێ خەمرە پێکهاتەکانی شیلە: دوو پەرداخ شەکر یەک پەرداخ ئاو یەک کەوچکی چا لیمەندۆزی شێوازی ئامادەکردنی: سەرجەم پێکهاتەکان تێکەڵدەکەین، پاشان بۆماوەی نیو کاتژمێر دادەنرێت تاهەویرەکە هەڵدێت، پاشان لەناو ڕۆندا سووردەکرێتەوە. لەدوای ئەوەی ئامادەبوو بە گەرمی بیخەرە ناو شیلەکەوە، پاشان پێشەکەشی بکە. خەندان

شەش ڕێنمایی بۆ کەمکردنەوەی بڕی ئەو خواردنانەی ئەیخۆیت

زۆر خواردن زۆر کات کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی جەستە دەبێت و دەبێتە هۆی تووشبوون بە قەڵەوی و نەخۆشی جیاواز.