Skip to main content

چاره‌سه‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی ئۆتۆمبێل

زۆركات ده‌بینین له‌وه‌رزی هاویندا ئۆتۆمبێله‌كان پله‌ی گه‌رمی بزوینه‌ره‌كانیان به‌رزده‌بێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش وا له‌شۆفێران ده‌كات نه‌توانن به‌رده‌وام بن له‌لێخووڕینی ئۆتۆمبێله‌كانیان‌و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ زیان به‌ئۆتۆمبێله‌كانیان ده‌گات.

گرنگترین هۆكاره‌كانی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی ئۆتۆمبێله‌كان ئه‌مانه‌ن كه‌ به‌چاره‌سه‌ركردنیان چاره‌سه‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت ده‌كه‌یت.
1/ كه‌مبوونی ئاوی ناو ڕادێته‌ر یاخود خه‌زانی لاوه‌كی.
2/ بوونی لیك له‌ده‌به‌ی خه‌زانی لاوه‌كی، یاخود له‌جۆینته‌كانی بۆریه‌كان كه‌ ڕادێته‌ر به‌مه‌كینه‌وه‌ ده‌به‌ستنه‌وه‌.
3/ وه‌ستانی واته‌رپه‌مپ كه‌ ڕاسته‌وخۆ پله‌ی گه‌رمی ئۆتۆمبێل به‌رزده‌كاته‌وه‌.
4/ بوونی كون له‌ڕادێته‌ردا یاخوود گیرانی ڕادێته‌ر.
5/ تێكچوونی وه‌لفی حه‌ماوه‌ كه‌ له‌پله‌ی گه‌رمی دیاریكراوی خۆیدا ئاڵوگۆڕی ئاو ناكات.
چه‌ند تێبینییه‌ك:
1/ پێویسته‌ هه‌موو ساڵێك ڕادێته‌رپاك بكرێته‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی توشی گیران نه‌بێت.
2/ پێویسته‌ هه‌موو هه‌شت ساڵ جارێك ڕادێته‌ر به‌ته‌واوه‌تی بگۆڕێت.
3/ سه‌ری قه‌باغی ڕادێته‌ر پێویسته‌ هه‌موو دوو ساڵ جارێك بگۆڕێت.

Comments

Popular posts from this blog

نیشانەکانی کەمی ماددەی ئاسن لە جەستەدا

ماددەی ئاسن یەکێکە لە ماددە کانزاییەکان کە جەستە پێویستییەتی بۆ پاراستنی ڕێژەی هۆڕمۆنی دەرەقی و گەیشتنی ئۆکسجینی پێویست بۆ خوێن و پاراستنی پێست لە نیشانەکانی پیری،

ئامادەکردنی لوقمەقازی

مانگی ڕەمەزان بەگشتی شیرینی لوقمەقازی هەوادارێکی زۆری هەیە و بایەخی تایبەتی پێ دەدرێت لەسەر سفرەی خوانەکان بۆ بەربانگ. پێداویستیەکان: دوو کوپ ئارد کوپ و نیوێک ئاو یەک کەوچکی چێشت ماست کەوچکێکی چا خەمیرە لەناو کەوچکێکی گەورەی ئاو بتوێنەرەوە نیو کەوچکی چا لیمەندۆزی کەمێک خوێ خەمرە پێکهاتەکانی شیلە: دوو پەرداخ شەکر یەک پەرداخ ئاو یەک کەوچکی چا لیمەندۆزی شێوازی ئامادەکردنی: سەرجەم پێکهاتەکان تێکەڵدەکەین، پاشان بۆماوەی نیو کاتژمێر دادەنرێت تاهەویرەکە هەڵدێت، پاشان لەناو ڕۆندا سووردەکرێتەوە. لەدوای ئەوەی ئامادەبوو بە گەرمی بیخەرە ناو شیلەکەوە، پاشان پێشەکەشی بکە. خەندان

شەش ڕێنمایی بۆ کەمکردنەوەی بڕی ئەو خواردنانەی ئەیخۆیت

زۆر خواردن زۆر کات کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی جەستە دەبێت و دەبێتە هۆی تووشبوون بە قەڵەوی و نەخۆشی جیاواز.