Skip to main content

پێنج ڕێگای ئاسان بۆ نەهێشتنی بۆنی ناخۆشی دەم

 بۆنی ناخۆشی دەم یەکێکە لەو کێشانەی بەشێک لەخەڵکی بێزارکردووە وە هۆکاری سەرەکی دروستبونی بۆنی ناخۆشی دەم بەهۆی نەشۆردنی دەم و ددانەکانەوەیە یان بەهۆی کلۆربونی ددان یاخود بەهۆی هەندێک جۆری خواردنەوەیە دروست دەبێت.

ماڵپەڕی mawdoo3، پێنج ڕێگای ئاسانی خستوەتەڕوو بۆ رزگاربون لە بۆنی ناخۆشی دەم هەندێک لە ڕێگاکان وەک گیراوەوان و بە ئاسانی لە ماڵەکانتان دەستان دەکەوێت کە دەتوانن سودی لێ وەربگرن، ڕێگاکانیش بریتین لە:

٠١ چاوی سەوز:

بڕێکی کەم لە چای سەوز بخەرە ئاوێکی گەرمەوە و دواتر بیخەرە سەر ئاگر پاشان وازی لێبهێنە تاوەکو سارد دەبێتەوە دواتر وەک پاککەرەیەک لەناو دەمتدا غەرغەرەی پێبکە ئەویش بەهۆی بونی ماددەیەک بەناوی (فینۆل) لە چای سەوزدا یارمەتی لەناوبردنی بەکتریای ناودەم دەدات و بۆنی ناخۆشی دەم ناهێڵێت.

٠٢نەعنا:

بڕێک ئاو بخەرە سەر ئاگر تاوەکو بە جوانی دەکوڵێت دواتر کەمێک نەعنای تێکەڵ بکە و بۆماوەی چەند خولەکێک وازی لێبهێنە پاشان لەدوای هەر ژەمێکی نان خواردن کوپێک ئاوی نەعنا بخۆرەوە بەمەش لە بۆنی ناخۆشی دەم رزگارتان دەبێت.

٠٣مەعدەنوس:

دەتوانیت ڕۆژانە کوپێک ئاوی مەعدەنوس بخۆیتەوە بەهۆی بونی ماددەی کلۆرۆفیل لە مەعدەنوسدا یارمەتی لەناوبردنی بەکتریای ناودەم دەدات و بۆنی ناخۆشی دەم ناهێڵێت.

٠٤ئاو:

ڕۆژانە خواردنەوەی بڕێکی پێویست لە ئاو دەبێتە هۆی نەمانی بۆنی ناخۆشی دەم چونکە هەمیشە دەم بەشێداری دەمێنێتەوە رێگری دەکات لە دروستبونی بەکتریای ناودەم.

٠٥بیکاربۆناتی سۆدیۆم ( سۆدەی نان):

:بڕێکی کەم لە سۆدەی نان بخرێتە سەر فڵچەی ددان شوشتن دواتر بە جوانی زمان و ددانەکانی پێبشۆردرێت دەبێتەهۆی نەمانی بۆنی ناخۆشی دەم چونکە سۆدە هۆکارێکە بۆ لەناوبردنی بەکتریای ناو دەم.

NRT2



Comments

Popular posts from this blog

نیشانەکانی کەمی ماددەی ئاسن لە جەستەدا

ماددەی ئاسن یەکێکە لە ماددە کانزاییەکان کە جەستە پێویستییەتی بۆ پاراستنی ڕێژەی هۆڕمۆنی دەرەقی و گەیشتنی ئۆکسجینی پێویست بۆ خوێن و پاراستنی پێست لە نیشانەکانی پیری،

ئامادەکردنی لوقمەقازی

مانگی ڕەمەزان بەگشتی شیرینی لوقمەقازی هەوادارێکی زۆری هەیە و بایەخی تایبەتی پێ دەدرێت لەسەر سفرەی خوانەکان بۆ بەربانگ. پێداویستیەکان: دوو کوپ ئارد کوپ و نیوێک ئاو یەک کەوچکی چێشت ماست کەوچکێکی چا خەمیرە لەناو کەوچکێکی گەورەی ئاو بتوێنەرەوە نیو کەوچکی چا لیمەندۆزی کەمێک خوێ خەمرە پێکهاتەکانی شیلە: دوو پەرداخ شەکر یەک پەرداخ ئاو یەک کەوچکی چا لیمەندۆزی شێوازی ئامادەکردنی: سەرجەم پێکهاتەکان تێکەڵدەکەین، پاشان بۆماوەی نیو کاتژمێر دادەنرێت تاهەویرەکە هەڵدێت، پاشان لەناو ڕۆندا سووردەکرێتەوە. لەدوای ئەوەی ئامادەبوو بە گەرمی بیخەرە ناو شیلەکەوە، پاشان پێشەکەشی بکە. خەندان

شەش ڕێنمایی بۆ کەمکردنەوەی بڕی ئەو خواردنانەی ئەیخۆیت

زۆر خواردن زۆر کات کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی جەستە دەبێت و دەبێتە هۆی تووشبوون بە قەڵەوی و نەخۆشی جیاواز.