کەرستەکان:
-دوو کوپ بسکیتی کوتراو
-100 گرام کەرەی تواوە بۆ چینی بسکیتەکە
-دوو کەوچکی گەورە شەکر بۆ چینی بسکیتەکە.
-دوو قتوو پەنیری کرێمی
-قتوویەک شیری چڕی شیرینکراو بۆ چینی کرێمەکە
-کەوچکێکی بچوک ڤانێلیا بۆکرێمەکە
-دوو قتوو ئەنەناسی پاكکراو بۆ چینی سەر و کرێمەکە
-3 قاش مۆز بۆچینی سەرو کرێمەکە
-کرێم شانتی بۆ چینی سەرو مۆز و ئەنەناسەکە
-چارەکە کوپێک گێلاس بۆ ڕازاندنەوە
ئامادەکردن:
1-بسکیتە وردکراوەکە لەگەڵ کەرەی تواوە و شەکر تێکەڵبکە و بیکەرە قاپێکی پایرێکس یان قاپی بچوک بچوکەوە.
2-پەنیرە کرێمیەکە و شیرە چڕەکە و ڤانیلیا بە خەڵاتی کارەبایی تێکەڵبکە.
3-پاشان کرێمەکە بکەرە سەر چینی بسکیتەکە لەگەڵ بڕێک ئەنەناس و مۆز ، ئەم کارە دووبارە بکەرەوە تاوەکو چەند چینێکت دەست دەکەوێت.
4-ڕووەکەی بە کرێم شانتی و گێلاس بڕازێنەرەوە.
دواڕۆژ
Comments
Post a Comment