پێده‌چێت زۆر كه‌س زانیاری نه‌بێت له‌سه‌ر گۆڕینی ڕۆن ئیستۆپ له‌ئۆتۆمبێلدا، به‌ڵام ئه‌وه بزانه كه ده‌بێت ڕۆنه‌كه‌ی بگۆڕیت.
گرنگی ڕۆنی ئیستۆپ:
هێزێكی یارمه‌تیده‌ری هایدرۆلیكیه كه كاری ڕاگرتنی ئۆتۆمبێله له‌كات‌و ماوه‌ی گونجاو‌دا، فشاری ئیستۆپ ده‌گاته هێزی ١٢٠٠ باڕ.
لێره‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كه هه‌ر دزه‌كردنێك له‌ڕۆنی ئیستۆپ‌و گیرانی، ده‌بێته‌هۆی كاره‌ساتێك بۆ ئۆتۆمبێله‌كه.
جۆره‌كانی ڕۆنی ئیستۆپ:
- DOT ٣ ئه‌مه‌یان له‌ئۆتۆمبێله بچوك‌و مام ناوه‌نده‌كاندا به‌كاردێت.
-DOT ٤ له‌ئۆتۆمبێله مام ناوه‌نده‌كان.
-DOT ٥ له‌ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگرو پاسدا به‌كاردێت، چونكه به‌رگه‌ی پله‌ی گه‌رمای زۆر به‌رز ده‌گرێت.
بۆچی ده‌بێ ڕۆن ئیستۆپ بگۆڕدرێت:
به‌وپێیه‌ی ڕۆنی ده‌ستكرد له‌توانایدایه شێ‌و هه‌وای چوار ده‌ور وه‌ربگرێت، بۆیه كاتێ كه ده‌به‌ی ڕۆن ئیستۆپ ده‌كه‌یته‌وه به‌تایبه‌ت ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی كه پێشتر ڕۆنه‌كه‌یان نه‌گۆڕیوه، چینێك ڕۆن به‌ڕوونی له‌سه‌ری ده‌بینرێت، له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبونی چه‌ندین مانگدا، ده‌بینیت كه‌ڵه‌كه بونێك هاوشێوه‌ی خۆڵ له‌ژێری ده‌به‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌م كه‌ڵه‌كه‌بونه ناگونجێت له‌گه‌ڵ سیستمی ئۆتۆمبێل‌و ABSدا، ئه‌وه‌ش له‌كاری ده‌خات‌و تووشی گرفت‌و زیانی زۆری ده‌كات، بۆیه باشتره هه‌ر (٢٤٠٠٠) كیلۆمه‌تر جارێك یان دوو ساڵ جارێك، ڕۆنی ئیستۆپ بگۆڕدرێت.
Comments
Post a Comment