Skip to main content

چه‌ند زانیارییه‌ك له‌باره‌ی تایه‌ی ئۆتۆمبیله‌كه‌ته‌وه‌


كۆمه‌ڵێك زانیاری له‌باره‌ی تایه‌ی ئۆتۆمبیله‌وه‌ پێویسته‌ له‌به‌یانیان په‌ستانی تایه‌ بپێوریت، چونكه‌ فێنكه‌ و ده‌توانین په‌ستانی ته‌واوی تایه‌كه‌ وه‌رگرین.

له‌م چه‌ند خاڵه‌دا زانیاریه‌كانی له‌باره‌ی تایه‌ی ئۆتۆمبیله‌وه‌ خستۆته‌ڕوو :
یه‌كه‌م: له‌ڕاستیدا تایه‌ دروستكراوه‌ بۆ بڕینی كیلۆمه‌ترێكی زۆرو خزمه‌تێكی باش بكات به‌به‌كارهێنه‌رانی، باشترین كاری چاككردن بۆ تایه‌ی ئۆتۆمبیل بكرێ بریتی یه‌ له‌كۆنترۆڵ كردنی په‌ستانی هه‌وای ناو تایه‌كه‌‌، باشترین په‌ستانیش بۆ تایه‌ له‌لایه‌ن كۆمپانیای دروستكه‌ری ئۆتۆمبیله‌كه‌وه‌ داده‌نرێت كه‌ له‌سه‌ر پلێتی زانیاری ئۆتۆمبیله‌كه‌ ده‌ینوسن یان له‌ناو كه‌ته‌لۆكی ئۆتۆمبیله‌كه‌، پێویسته‌ له‌سه‌ر شۆفێری ئۆتۆمبیل به‌رده‌وام به‌په‌ستانی تایه‌كان بڕواته‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌كی خشته‌ ئاسا به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ مانگی جارێكیان پێش گه‌شتێكی درێژ یان به‌پێ ی دۆخی تایه‌كه‌ وه‌ نابێت تایه‌ سپێریش له‌بیر بكرێت.
دووه‌م: په‌ستانی تایه‌ ده‌بێت جێگیر بێت ، به‌ڵام وه‌ك ده‌زانین هه‌موو گازه‌كان به‌ به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی ده‌كشێن، له‌ئه‌نجامی لێخشانی تایه‌ له‌گه‌ڵ جاده‌ پله‌ی گه‌رمی تایه‌كه‌ به‌رز ده‌بێته‌وه‌ ئه‌مه‌ش واده‌كات كه‌ په‌ستانی هه‌وای ناو تایه‌كه‌ زیاد بكات، بۆیه‌باشتره‌ له‌به‌یانیان په‌ستانی تایه‌ بپێوریت، چونكه‌ فێنكه‌ و ده‌توانین په‌ستانی ته‌واوی تایه‌كه‌ وه‌رگرین.
سێیه‌م: بۆ نایترۆجین به‌كار بهێنین، وه‌ك ده‌زانین هه‌وای ئاسایی پێك هاتووه‌ له‌ 78٪ نایترۆجین و 21٪ ئۆكسجین و 1٪ گازه‌كانی تر و هه‌ڵمی ئاویشی تێدایه‌، له‌كاتی گه‌رم بوونی تایه‌ گازی ئۆكسجین زیاتر حه‌ز ده‌كات له‌تایه‌ ده‌رچێت و به‌وه‌ش په‌ستانی تایه‌ به‌رزده‌كاته‌وه‌ هه‌روه‌ها شێ ی ئاویش زیانێكی زۆر به‌تایه‌ ده‌گه‌یه‌نێت، به‌ڵام گازی نایترۆجین زیاتر جێگیره‌ و كاریگه‌ری كه‌متری هه‌یه‌ له‌سه‌ر گۆڕانی په‌ستانی تایه‌.

چواره‌م: سوده‌كانی گازی نایترۆجین:
٠١ په‌ستانی تایه‌ به‌جێگیری ده‌مێنێته‌وه‌.
٠٢ كایگه‌ری له‌سه‌ر كه‌متر به‌نزین سه‌رف كردن هه‌یه‌ به‌ڕێژه‌یه‌كی كه‌م.
٠٣ماوه‌ی به‌كارهێنانی تایه‌ درێژ ده‌كاته‌وه‌ دره‌نگتر خراپ ده‌بێت.
٠٤ شێ كه‌متر ده‌بێته‌وه‌ له‌ناو تایه‌ و به‌وه‌ش ویله‌كان دره‌نگتر توشی داخوران ده‌بن.

Comments

Popular posts from this blog

نیشانەکانی کەمی ماددەی ئاسن لە جەستەدا

ماددەی ئاسن یەکێکە لە ماددە کانزاییەکان کە جەستە پێویستییەتی بۆ پاراستنی ڕێژەی هۆڕمۆنی دەرەقی و گەیشتنی ئۆکسجینی پێویست بۆ خوێن و پاراستنی پێست لە نیشانەکانی پیری،

ئامادەکردنی لوقمەقازی

مانگی ڕەمەزان بەگشتی شیرینی لوقمەقازی هەوادارێکی زۆری هەیە و بایەخی تایبەتی پێ دەدرێت لەسەر سفرەی خوانەکان بۆ بەربانگ. پێداویستیەکان: دوو کوپ ئارد کوپ و نیوێک ئاو یەک کەوچکی چێشت ماست کەوچکێکی چا خەمیرە لەناو کەوچکێکی گەورەی ئاو بتوێنەرەوە نیو کەوچکی چا لیمەندۆزی کەمێک خوێ خەمرە پێکهاتەکانی شیلە: دوو پەرداخ شەکر یەک پەرداخ ئاو یەک کەوچکی چا لیمەندۆزی شێوازی ئامادەکردنی: سەرجەم پێکهاتەکان تێکەڵدەکەین، پاشان بۆماوەی نیو کاتژمێر دادەنرێت تاهەویرەکە هەڵدێت، پاشان لەناو ڕۆندا سووردەکرێتەوە. لەدوای ئەوەی ئامادەبوو بە گەرمی بیخەرە ناو شیلەکەوە، پاشان پێشەکەشی بکە. خەندان

شەش ڕێنمایی بۆ کەمکردنەوەی بڕی ئەو خواردنانەی ئەیخۆیت

زۆر خواردن زۆر کات کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی جەستە دەبێت و دەبێتە هۆی تووشبوون بە قەڵەوی و نەخۆشی جیاواز.