Skip to main content

چۆن ئوتومبیله‌كه‌ت ئاماده‌ ده‌كه‌یت بۆ وه‌رزی زستان؟

زۆربه‌ی ئوتومبیله‌ نوێیه‌كان پیویستیان به‌ كاری چاكسازی زۆر نابێت ته‌نها چاكسازی وه‌رزی نه‌بێت، ته‌نها ئه‌وه‌ نه‌بێت وه‌رزی زستان له‌شاره‌كانی خۆماندا گرانتره‌ ڕه‌نگه‌ تووشی چه‌ند حاڵه‌تێكی ناخۆشت بكات ئه‌گه‌ر هه‌ندێ شت فه‌رامۆش بكه‌یت له‌ ئوتومبیله‌كه‌تدا

1- ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی ساڵانه‌ ئاماده‌ ده‌كرێت ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ زۆری له‌ئیش كه‌وتنی ئوتومبیله‌كان له‌ وه‌رزی زستاندا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ كێشه‌ی پاتری، به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام لایته‌كان ئیش ده‌كه‌ن یان كارپێكردنی سیسته‌می گه‌رمكردنه‌وه‌ی كوشنه‌كان كه‌ ئه‌مانه‌ ده‌بنه‌ هۆی خراپكردنی پاتری ئوتومبیل به‌شێوه‌یه‌كی خێرا، وه‌ به‌تایبه‌تی گه‌رمكه‌ری جامی دواوه‌ی ئوتومبیل كه‌ بڕێكی زۆری ووزه‌ له‌ پاترییه‌كه‌ به‌كارده‌هێنێت، هه‌ربۆیه‌ پیویسته‌ دوای ڕوونبوونه‌وه‌ی جامه‌كه‌ راسته‌وخۆ ئه‌م كرداره‌ بوه‌ستێنیت.

2- پیویسته‌ به‌رده‌وام ئاگاداری ئه‌وه‌بیت كه‌ ده‌به‌ی ئاوی فڵچه‌كان بڕی ئاوی پیویستی تیادایه‌ بۆ پاككردنه‌وه‌ی جامی پێشه‌وه‌، هه‌روه‌ها (Anti Freeze) ئه‌نتی فریز به‌كاربهێنیت بۆئه‌وه‌ی به‌رگه‌ی پله‌ گه‌رما زۆر نزمه‌كان بگرێت و نه‌یبه‌ستێت.
3- هه‌روه‌ها پێویسته‌ دڵنیابیت له‌ باشی تایه‌كان، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌م وه‌رزه‌دا ماوه‌یه‌كی زۆرترت پیویست ئه‌بێت بۆ وه‌ستان.و تایه‌كان رۆڵێكی باشیان ئه‌بێت بۆ وه‌ستانی ئوتومبیله‌كه‌ له‌كاتی ستۆپگرتن.
4- پاكو خاوێنی ئوتومبیله‌كه‌ت ڕابگره‌ به‌تایبه‌ت له‌ وه‌رزی زستاندا، له‌به‌رئه‌وه‌ی قوڕو خوێیه‌كان ژه‌نگ زیاتر دروست ئه‌كه‌ن، به‌تایبه‌تی له‌لای تایه‌كان.
5- پێویسته‌ گرنگییه‌كی زۆر بده‌یت به‌ سیسته‌می ڕووناككه‌ره‌وه‌ی ئوتومبیله‌كه‌ت و دڵنیابیت له‌وه‌ی كه‌ سه‌رجه‌م لایته‌كانت كارده‌كه‌ن، گرنگییه‌كه‌ی له‌ شه‌واندا ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ راده‌ی بینین كه‌م ده‌بێته‌وه‌، بۆیه‌ دڵنیاكردنه‌وه‌ له‌ سیسته‌می ڕووناككه‌ره‌وه‌ به‌یه‌كێك له‌ فاكته‌ره‌ سه‌ره‌كییه‌كان داده‌نرێت له‌ وه‌رزی زستاند.
6- ڕێنماییه‌كی تر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ شۆفێره‌كه‌ به‌تانییه‌ك له‌ناو ئوتومبیله‌كه‌یدا دابنێت بۆ كاتی پێویست، بۆ گه‌رمكردنه‌وه‌ی خۆی له‌ كاتی پێویستدا.
7- پێویسته‌ له‌سه‌ر شۆفێر ئاگاداربێت له‌ فلته‌ر و ڕۆنی مه‌كینه‌ هه‌وای تایه‌كان و ڕۆنی ستۆپ و پشكنینیان بۆ بكات، فڵچه‌ی جامی پێشه‌وه‌ به‌باشی كاربكات، هه‌روه‌ها دڵنیاكردنه‌وه‌ له‌ داخستنی جامه‌كان به‌باشی له‌كاتی به‌جێهێشتنی ئوتومبیله‌كه‌.
8- له‌گرنگترین ئه‌و خاڵانه‌ی كه‌ پێویسته‌ ئاگاداری بیت له‌كاتی وه‌رزی زستان و باراناویدا لێخوڕینه‌ به‌شێوه‌یه‌كی مامناوه‌ند وه‌ ڕه‌چاوكردنی دووری دڵنیایی له‌نێوان ئوتومبیله‌كان، له‌به‌رئه‌وه‌ی بۆ وه‌ستانی ئوتومبیله‌كه‌ت له‌سه‌ر زه‌وی ته‌ڕ یان به‌ستوو پێویستت به‌ دووری زیاتر ئه‌بێت.
9- شۆفێری به‌ڕێز ڕێنماییه‌كی تری گرنگ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ وه‌رزی زستاندا ئاگاداری تانكی به‌نزینه‌كه‌ت بیت كه‌ بڕی پێویستی تیادابێت ، چونكه‌ ئه‌گه‌ری دروست بوونی رووداوی هاتوچۆ زیاد ده‌بێت له‌ زستان و به‌ستنی شه‌قامه‌كان و ئه‌مه‌ش جه‌نجاڵی دروست ده‌كات و بڕێكی زۆرتری به‌نزین به‌كارده‌به‌یت.



Comments

Popular posts from this blog

نیشانەکانی کەمی ماددەی ئاسن لە جەستەدا

ماددەی ئاسن یەکێکە لە ماددە کانزاییەکان کە جەستە پێویستییەتی بۆ پاراستنی ڕێژەی هۆڕمۆنی دەرەقی و گەیشتنی ئۆکسجینی پێویست بۆ خوێن و پاراستنی پێست لە نیشانەکانی پیری،

ئامادەکردنی لوقمەقازی

مانگی ڕەمەزان بەگشتی شیرینی لوقمەقازی هەوادارێکی زۆری هەیە و بایەخی تایبەتی پێ دەدرێت لەسەر سفرەی خوانەکان بۆ بەربانگ. پێداویستیەکان: دوو کوپ ئارد کوپ و نیوێک ئاو یەک کەوچکی چێشت ماست کەوچکێکی چا خەمیرە لەناو کەوچکێکی گەورەی ئاو بتوێنەرەوە نیو کەوچکی چا لیمەندۆزی کەمێک خوێ خەمرە پێکهاتەکانی شیلە: دوو پەرداخ شەکر یەک پەرداخ ئاو یەک کەوچکی چا لیمەندۆزی شێوازی ئامادەکردنی: سەرجەم پێکهاتەکان تێکەڵدەکەین، پاشان بۆماوەی نیو کاتژمێر دادەنرێت تاهەویرەکە هەڵدێت، پاشان لەناو ڕۆندا سووردەکرێتەوە. لەدوای ئەوەی ئامادەبوو بە گەرمی بیخەرە ناو شیلەکەوە، پاشان پێشەکەشی بکە. خەندان

شەش ڕێنمایی بۆ کەمکردنەوەی بڕی ئەو خواردنانەی ئەیخۆیت

زۆر خواردن زۆر کات کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی جەستە دەبێت و دەبێتە هۆی تووشبوون بە قەڵەوی و نەخۆشی جیاواز.