Skip to main content

Posts

Showing posts from May, 2019

کۆمەڵێك لە گرنگترین ئەو میوانەی چەوری دەسوتێنن

بۆ دابەزاندنی کێش ئەو خۆراکانەی کە دەیانخۆیت گرنگترن لەوەی واز لە خواردنیان بهێنرێت، خواردنی میوەکان سەرەتایەکی باشە بۆ سوتاندنی چەوری لەش و کەمکردنەوەی کالۆرییەکان لە جەستەدا. میوەکان بەهۆی ئەوەی کالۆرییەکی کەمیان تێدایە و هەروەها دەوڵەمەندن بە ماددەی خۆراکی گرنگ، بە ئاسانی هەرس دەکرێن و چەوری جەستە کەمدەکەنەوە، هەستی تێربوون بۆ ماوەیەکی درێژخایەن زیاد دەکەن، هەروەها دەتوانرێت لە هەموو ژەمەکاندا بخورێن چونکە کاریگەریی نەرێنییان لەسەر تەندروستیی نییە. ماڵپەڕی " inspiredot " ئاماژەی بەوەکردووە، بەگوێرەی لێکۆڵینەوەکان چەند میوەیەکی تایبەت دیاریکراوە کە یارمەتیدەرن لە سوتاندنی چەوری بەم جۆرە: سێو سێو یەکێکە لە میوە دەوڵەمەندەکان بە ڕیشاڵەکان کە ئەمیش یارمەتیدەرە بۆ توانەوەی چەوری ورگ. قەیسی سەرەڕای شێوە و ڕەنگە جوانەکەی، ڕیشاڵە شینەکراوەکانی تێدایە کە سەرچاوەیەکی بەهێزە بۆ ژەمە چەورەکان، ئەم جۆرە ڕیشاڵانە دەبنە هۆی مژینی بڕێکی زۆری ئاو و هەروەها زیاتر دەمێننەوە و بەهۆیەوە هەست بە تێری دەکرێت بۆ ماوەیەکی زۆرتر. ئەڤۆکادۆ خۆراکێکی پڕلە چەورییە ، بە...

هۆکاری خەواڵویی و بێهێزی دوای بەربانگ و چارەسەری

خەواڵویی و بێهێزی و شەکەتی دوای رۆژوشکاندن دیاردەیەکی بەربڵاوە زۆرێک لە رۆژوگران بە دەستیەوە دەناڵێنن، دکتۆر کامەران رەسوڵ ژاژلەیی پسپۆری زانستی خۆراک و نەشتەرگەری گشتی گرنگترین هۆکارەکان دەخاتەڕوو: ١- خواردنی بڕێکی زۆر خۆراکی چه‌وری و شیرینی به‌په‌له‌ و خێرایی له‌ کاتی به‌ربانگ. ٢ـ دابه‌زینی فشاری خوێن پاش خواردنی ژه‌مه‌کان چونکه‌ بڕێکی زۆر خوێنی له‌ش ئه‌ڕوات بۆ گه‌دده.   ٣ـ دابه‌زینی ئاستی دابه‌زینی شه‌کره‌ له‌ خوێن: یه‌که‌م جار ئاستی گلوکۆز به‌رزده‌بێته‌وه‌ به‌خێرایی و دوای که‌مێک داده‌به‌زێت به‌ هۆی ڕشتنی بڕێکی زۆر له‌ ئه‌نسۆلین. ٤ـ هیلاک بوون له‌ ماوه‌ی ڕۆژدا کاتی به‌ڕۆژبوون.  ٥ـ کۆنیشانه‌ی پڕبوونی گه‌دده‌ دوای نان خواردن.  ٦ـ وشک بوونه‌وه‌ی له‌ش به‌ هۆی نه‌خواردنه‌وه‌ی بڕی پێویست له‌ ئاو و شله‌مه‌نی. ٧ـ که‌می جوڵه‌، دانیشتن یان پاڵ که‌وتن و وه‌رزش نه‌کردن له‌ ڕۆژانی ڕه‌مه‌زان.  ٨ـ که‌می ڤیتامین و کانزا و به‌دخۆراکی. ٩ـ هۆکاری ده‌روونی فشار و دڵه‌ڕاوکی و قه‌له‌قی به‌رده‌وام و دۆخی قه‌یراناوی یان خه‌مۆکی. ١٠ـ خواردنی ده...

گرنگی پشتوێنی دڵنیایی چییە؟

٧ هۆکار کە وات لێدەکات پشتوێنی دڵنیایی ببەستیت: 1. پێش هەموو شتێک لەبەر ئەوەی یاسا دەڵێت دەبێت پشتوێنی سەلامەتی بەکاربهێنیت لەکاتی شۆفێریدا، وە ئەگەر پشتوینەکەت بەکار نەهێنا ئەوا بە بڕی (30.000) سی هەزار دینار سزا دەدرێیت. 2. بەکارهێنانی پشتوێنی سەلامەتی لەکاتی ڕووداوی هاتووچۆدا ژیانت دەپارێزێت و ئەگەری مردن کەم دەکاتەوە. 3. کاتێک ئوتومبیلەکەت بەهەر هۆکارێک بێت تووشی وەستانێکی لە ناکاوبێت، بەداخەوە ئەگەر تۆ لەناو ئوتومبیلەکەدابیت بەردەوام دەبیت لە جووڵە ئەمەش وا دەکات تۆ لە جامەکەوە دەربچیتە دەرەوەو دواتر بدەیت بەزەویدا، بێگومان کەس حەز ناکات ئەمەی بەسەربێت. 4. ئێرباگەکان سوودیان کەمترە ئەگەر پشتوێنی دڵنیایی نەبەستیت چونکە ئێرباگ وا دروست کراوە کە کار لەسەر سەلامەتی بەشی سەرەوەی سنگ دەکات کاتێک لە شوێنی خۆت جێگیریت بەهۆی پشتوێنەکەوە، بەڵام بیر بکەرەوە ئەگەر پشتوێن نەبەستیت و ڕووداوێک ڕووبدات، لەو هەموو جوڵەو ئەملاو ئەولاکردنی جەستەت ئەبێت ئێرباگەکە بەکوێی جەستەتدا بتەقێت!؟ 5. پشتوێنە دڵنیاییە مۆدێرنەکان ئەگەر نەیبەستیت بە لێدانی زەنگی ئاگادارکردنەوە بێزارت دەکات. لەبەرئەوە پشتوێن...

ئامادەکردنی لوقمەقازی

مانگی ڕەمەزان بەگشتی شیرینی لوقمەقازی هەوادارێکی زۆری هەیە و بایەخی تایبەتی پێ دەدرێت لەسەر سفرەی خوانەکان بۆ بەربانگ. پێداویستیەکان: دوو کوپ ئارد کوپ و نیوێک ئاو یەک کەوچکی چێشت ماست کەوچکێکی چا خەمیرە لەناو کەوچکێکی گەورەی ئاو بتوێنەرەوە نیو کەوچکی چا لیمەندۆزی کەمێک خوێ خەمرە پێکهاتەکانی شیلە: دوو پەرداخ شەکر یەک پەرداخ ئاو یەک کەوچکی چا لیمەندۆزی شێوازی ئامادەکردنی: سەرجەم پێکهاتەکان تێکەڵدەکەین، پاشان بۆماوەی نیو کاتژمێر دادەنرێت تاهەویرەکە هەڵدێت، پاشان لەناو ڕۆندا سووردەکرێتەوە. لەدوای ئەوەی ئامادەبوو بە گەرمی بیخەرە ناو شیلەکەوە، پاشان پێشەکەشی بکە. خەندان

پێنج نیشانە ئاماژەن بۆ کەمیی یۆد لە جەستەدا

کەمی یۆد لە جەستەدا وادەکات کێشەی تەندروستیی جدیی تووشی مرۆڤ ببێت، چونکە دۆخ و کارکردنی غودەی دەرەقی و هاوسەنگی هۆرمۆنی جەستە پشت بەم کانزایە دەبەستێت. ماڵپەڕی میدیك فۆرۆن ئاماژەی بەوەکردووە، بەگوێرەی رێکخراوی تەندروستی جیهانی ئەوە خراوەتە ڕوو، جەستە ڕۆژانە پێویستی بە ١٠٠ بۆ ٢٠٠ مایکرۆگرام یۆد هەیە و کەمی یۆد لە جەستەدا دەبێتە هۆی دروستبوونی کێشەی تەندروستی گەورە. هەروەها یۆد پێکهاتەی سەرەکی غودەی دەرەقییە و ڕۆڵی سەرەکی هەیە لە گەشەی مرۆڤ و کرداری زیندەپاڵ و گەشەکردنی مێشك، کەمی ئەم کانزایەش دەبێتە هۆی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی غودەی دەرەقی و تێكچوونی جەستە. - وشكبوونی پێست و تووشبوون بە خوران، هەروەها تووشبوون بە کێشەکانی قژ. - زیادبوونی لە ناکاوی کێش کە بە هۆی خاوبوونەوەی کرداری زیندەپاڵەوە دەبێت کە وادەکات کالۆرییەکان درەنگتر بسوتێن. - هەستکردن بە سەرما بەبەردەوامی. - ماندوێتی بەردەوام و درێژخایەن پاش ئەنجامدانی ئەرکێکی ئاسان و کەم. - قەبزبوون و دابەزینی چالاکی گەدە و قۆڵۆن. ژ.ن nrt