Skip to main content

هۆکاری خەواڵویی و بێهێزی دوای بەربانگ و چارەسەری

خەواڵویی و بێهێزی و شەکەتی دوای رۆژوشکاندن دیاردەیەکی بەربڵاوە زۆرێک لە رۆژوگران بە دەستیەوە دەناڵێنن، دکتۆر کامەران رەسوڵ ژاژلەیی پسپۆری زانستی خۆراک و نەشتەرگەری گشتی گرنگترین هۆکارەکان دەخاتەڕوو:

١- خواردنی بڕێکی زۆر خۆراکی چه‌وری و شیرینی به‌په‌له‌ و خێرایی له‌ کاتی به‌ربانگ.

٢ـ دابه‌زینی فشاری خوێن پاش خواردنی ژه‌مه‌کان چونکه‌ بڕێکی زۆر خوێنی له‌ش ئه‌ڕوات بۆ گه‌دده.

  ٣ـ دابه‌زینی ئاستی دابه‌زینی شه‌کره‌ له‌ خوێن: یه‌که‌م جار ئاستی گلوکۆز به‌رزده‌بێته‌وه‌ به‌خێرایی و دوای که‌مێک داده‌به‌زێت به‌ هۆی ڕشتنی بڕێکی زۆر له‌ ئه‌نسۆلین.

٤ـ هیلاک بوون له‌ ماوه‌ی ڕۆژدا کاتی به‌ڕۆژبوون.

 ٥ـ کۆنیشانه‌ی پڕبوونی گه‌دده‌ دوای نان خواردن.

 ٦ـ وشک بوونه‌وه‌ی له‌ش به‌ هۆی نه‌خواردنه‌وه‌ی بڕی پێویست له‌ ئاو و شله‌مه‌نی.

٧ـ که‌می جوڵه‌، دانیشتن یان پاڵ که‌وتن و وه‌رزش نه‌کردن له‌ ڕۆژانی ڕه‌مه‌زان.

 ٨ـ که‌می ڤیتامین و کانزا و به‌دخۆراکی.

٩ـ هۆکاری ده‌روونی فشار و دڵه‌ڕاوکی و قه‌له‌قی به‌رده‌وام و دۆخی قه‌یراناوی یان خه‌مۆکی.

١٠ـ خواردنی ده‌رمانی زه‌خت، نه‌خۆشی شه‌کره‌، نه‌خۆشیه‌کانی تر به‌ شێوازێکی هه‌ڵه‌.

 ١١ـ بوونی هۆکاره‌کانی شه‌که‌تی و بێهێزی به‌رده‌وام پێش هاتنی مانگی ڕه‌مه‌زان، وه‌ک تێک چوونی هۆرمۆنه‌کان، که‌م خوێنی.
چارەسەرەکان:

ـ هه‌وڵ بده‌ خواردنی پارشێو وێنه‌ی ژه‌می به‌یانی بێت وه‌ک نان و ماست .
- خواردنی سه‌وزه‌ و میوه‌ زۆر گرنگه‌ به‌ تایبه‌ت ئه‌و جۆرانه‌ی بڕێکی زۆر ئاویان تێدایه‌ وه‌ک ترۆزی، خه‌یار، شووتی، قه‌یسی، هه‌وڵ بده‌ دوو جار له‌ نێوان به‌ربانگ و پارشێو بیان خۆێت.
ـ پێویسته‌ له‌ خواردنه‌وه‌ی بڕی زیاتر له‌ دوو کووپ له‌ چا و قاوه‌ و ئه‌و خواردنه‌وانه‌ی مادده‌ی که‌ڤاینیان تێدایه‌ دوور که‌ویته‌وه‌ وه‌ک خواردنه‌وه‌ گازیه‌کان.
ـ خۆت به‌ دوور بگره‌ خواردنی خۆراکی سوێر و پڕ به‌هارات، ترشیات و سوێر کراو.
ـ هه‌فته‌ی ( ۲ ــ ۳ جار ) زیاتر شیرنی مه‌خۆ، باشتره‌ دوو سه‌عات دوای به‌ربانگ بڕێکی که‌می لێ بخورێت.
ـ هه‌وڵ بده‌ خواردنی کوڵاو و برژاو بخوێت، له‌ خواردنی سورکراوه‌ دوور که‌ویته‌وه‌.
ـ له‌ کاتی خواردنی گوشتی سوور چه‌وریه‌که‌ی مه‌خۆ،  مریشک پێش لێنانی پێسته‌که‌ی فڕێ بده‌.
ـ ئه‌نجام دانی وه‌رزش زۆرگرنگه‌، به‌ لایه‌نی که‌مه‌وه‌ ڕۆژانه‌ نیو سه‌عات به‌پێ بڕۆ.‌

Comments

Popular posts from this blog

نیشانەکانی کەمی ماددەی ئاسن لە جەستەدا

ماددەی ئاسن یەکێکە لە ماددە کانزاییەکان کە جەستە پێویستییەتی بۆ پاراستنی ڕێژەی هۆڕمۆنی دەرەقی و گەیشتنی ئۆکسجینی پێویست بۆ خوێن و پاراستنی پێست لە نیشانەکانی پیری،

ئامادەکردنی لوقمەقازی

مانگی ڕەمەزان بەگشتی شیرینی لوقمەقازی هەوادارێکی زۆری هەیە و بایەخی تایبەتی پێ دەدرێت لەسەر سفرەی خوانەکان بۆ بەربانگ. پێداویستیەکان: دوو کوپ ئارد کوپ و نیوێک ئاو یەک کەوچکی چێشت ماست کەوچکێکی چا خەمیرە لەناو کەوچکێکی گەورەی ئاو بتوێنەرەوە نیو کەوچکی چا لیمەندۆزی کەمێک خوێ خەمرە پێکهاتەکانی شیلە: دوو پەرداخ شەکر یەک پەرداخ ئاو یەک کەوچکی چا لیمەندۆزی شێوازی ئامادەکردنی: سەرجەم پێکهاتەکان تێکەڵدەکەین، پاشان بۆماوەی نیو کاتژمێر دادەنرێت تاهەویرەکە هەڵدێت، پاشان لەناو ڕۆندا سووردەکرێتەوە. لەدوای ئەوەی ئامادەبوو بە گەرمی بیخەرە ناو شیلەکەوە، پاشان پێشەکەشی بکە. خەندان

شەش ڕێنمایی بۆ کەمکردنەوەی بڕی ئەو خواردنانەی ئەیخۆیت

زۆر خواردن زۆر کات کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی جەستە دەبێت و دەبێتە هۆی تووشبوون بە قەڵەوی و نەخۆشی جیاواز.