Skip to main content

کۆمەڵێك لە گرنگترین ئەو میوانەی چەوری دەسوتێنن

بۆ دابەزاندنی کێش ئەو خۆراکانەی کە دەیانخۆیت گرنگترن لەوەی واز لە خواردنیان بهێنرێت، خواردنی میوەکان سەرەتایەکی باشە بۆ سوتاندنی چەوری لەش و کەمکردنەوەی کالۆرییەکان لە جەستەدا.

میوەکان بەهۆی ئەوەی کالۆرییەکی کەمیان تێدایە و هەروەها دەوڵەمەندن بە ماددەی خۆراکی گرنگ، بە ئاسانی هەرس دەکرێن و چەوری جەستە کەمدەکەنەوە، هەستی تێربوون بۆ ماوەیەکی درێژخایەن زیاد دەکەن، هەروەها دەتوانرێت لە هەموو ژەمەکاندا بخورێن چونکە کاریگەریی نەرێنییان لەسەر تەندروستیی نییە.


ماڵپەڕی " inspiredot " ئاماژەی بەوەکردووە، بەگوێرەی لێکۆڵینەوەکان چەند میوەیەکی تایبەت دیاریکراوە کە یارمەتیدەرن لە سوتاندنی چەوری بەم جۆرە:

سێو
سێو یەکێکە لە میوە دەوڵەمەندەکان بە ڕیشاڵەکان کە ئەمیش یارمەتیدەرە بۆ توانەوەی چەوری ورگ.



قەیسی
سەرەڕای شێوە و ڕەنگە جوانەکەی، ڕیشاڵە شینەکراوەکانی تێدایە کە سەرچاوەیەکی بەهێزە بۆ ژەمە چەورەکان، ئەم جۆرە ڕیشاڵانە دەبنە هۆی مژینی بڕێکی زۆری ئاو و هەروەها زیاتر دەمێننەوە و بەهۆیەوە هەست بە تێری دەکرێت بۆ ماوەیەکی زۆرتر.


ئەڤۆکادۆ
خۆراکێکی پڕلە چەورییە ، بەڵام ئەوەی کەمتر دەزانرێت ئەوەیە یارمەتی سوتانی چەوری دەدات، بڕێکی زۆر چەوری ئەسیدی ئۆمیگا ٩ ی تێدایە کە یارمەتیدەرە لە گۆڕینی چەوری بۆ ووزە.


مۆز
مۆز زۆر باشە لە کەمکردنەوەی چەوری لەش، وا دەکات بۆ ماوەیەکی درێژخایەن هەست بە تێری بکرێت، هەروەها بەرزی بڕی پۆتاسیۆم و مەگنیسیۆم تیایدا وادەکات یارمەتیی کێشەی کۆئەندامی هەرس بدات.



کاڵەک
کاڵەک لە پێکهاتەکەیدا دژە-هەوکردن هەیە و هەوکردنەکانی ناوەوەی لەش کەمدەکاتەوە و بەمەش رێگە دەگرێت لە کۆبوونەوەی چەورییەکان، هەروەها دژە ئۆکسیدی تێدایە کە یارمەتی لەش دەدات بۆ ڕزگاربوون لە ژەهرەکان، کاڵەک وەکو سەرچاوەیەکی شیرینی سروشتیش بەکاریەت.


سندی
بەپێی لێکۆڵینەوەکان خواردنی نیو سندی پێش ژەمەکان چەوریەکانی دەوری ورگ کەم دەکاتەوە و ئاستی کۆلیستڕۆڵیش دادەبەزێنێت.


لیمۆ
لیمۆ ژەهرەکان لەناودەبات و بەتایبەتی لە پاککردنەوەی جگەردا ڕۆڵێکی بەهیزی هەیە، ئەمەش وادەکات کرداری هەرس باشتر بێت و چەوری زیاتر لە جەستەدا بسوتێنرێت و هەروەها ڕێگرە لە کۆبوونەوەی چەوری.


قۆخ
قۆخ بەهۆی کەمیی کالۆری لە پێکهاتەیدا و دەوڵەمەندی بە ڤیتامین A, C یارمەتی لەش دەدات ڕێگە بگرێت لە زۆر قەڵەوبوون و شەکرە و ئەو نەخۆشییانەی بەهۆی بەکتریاکانەوە دروست دەبن.


هەرمێ
هەرمێ دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵەکان و پۆتاسیۆم ئەمەش وادەکات قورس بێت و بەخێرایی هەست بە تێری بکەین، هەروەها بەسودە بۆ کۆنترۆلکردنی کۆلیسترۆل و لابەری گازەکان.

هەنار
ئەو دژە ئۆکسیدانەی لە هەناردا هەن یارمەتیدەرن بۆ بەرزکردنەوە و خێراکردنی مێتاپۆلیزم (پرۆسە کیماییەکانی لەش کە یارمەتیدەرن بۆ ژیان)، و زۆر بەهێزن بۆ کەمکردنەوەی ئارەزووی خواردن، ئەگەر لە بەیانیاندا بە شێوەی شەربەت بخورێتەوە بۆ تەندروستی لەش و ددانەکانیش باشە.

گـێلاس
گێلاس جگە لە دژە ئۆکسید و ماددە خۆراکییە بەهێزەکانی، ئەنزیمی دژە-پیربوونی تێدایە.


شووتی
بەناوبانگترین میوەی هاوینەیە و زۆر باشە بۆ تەندروستی، لەگەڵ ئەوەشدا بڕێکی زۆر شەکری تێدایە ، ئەو ئاوەی لە شوتی دایە کاریگەریەکانی شەکرەکەی کەمدەکاتەوە ، دەتوانرێت لەگەڵ زەڵاتەدا تێکەڵ بکرێت و ئامادەبکرێت بۆ خواردن.


تەماتە
جگە لەوەی ژەمەخواردنێکی سوکە تەماتە لە سوتاندنی چەوری دەورووبەری ورگ دا بەهێزە، لەهەر تەماتەیەکدا بڕێکی زۆر ڤیتامین C هەیە کە یارمەتیدەرە لە لابردنی چەوری و پێویستترین ڤیتامینە لە لەشی مرۆڤدا.

پرتەقاڵ
پرتەقاڵ وەکو تەماتە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی، گرنگە بۆ پاراستنی پێست و نەهێشتنی کۆبونەوەی چەوری.


شلیک
سەرچاوەیەکی بەهێزی ڕێشاڵ و ڤیتامینەکانە و دەتوانرێت وەکو ژەمە خواردن بخورێت.

خورما
سەرچاوەی خۆراکی بەهێز لە پێهکاتەی خورمادا هەیە و کالۆری بەرزە و زۆربەی ڤیتامینەکان و کانزا پێویستەکانی تیدایە و پڕە لە ڕیشاڵ هەربۆیە یارمەتیدەرە بۆ سوتانی چەوری.

Nrt

Comments

Popular posts from this blog

نیشانەکانی کەمی ماددەی ئاسن لە جەستەدا

ماددەی ئاسن یەکێکە لە ماددە کانزاییەکان کە جەستە پێویستییەتی بۆ پاراستنی ڕێژەی هۆڕمۆنی دەرەقی و گەیشتنی ئۆکسجینی پێویست بۆ خوێن و پاراستنی پێست لە نیشانەکانی پیری،

ئامادەکردنی لوقمەقازی

مانگی ڕەمەزان بەگشتی شیرینی لوقمەقازی هەوادارێکی زۆری هەیە و بایەخی تایبەتی پێ دەدرێت لەسەر سفرەی خوانەکان بۆ بەربانگ. پێداویستیەکان: دوو کوپ ئارد کوپ و نیوێک ئاو یەک کەوچکی چێشت ماست کەوچکێکی چا خەمیرە لەناو کەوچکێکی گەورەی ئاو بتوێنەرەوە نیو کەوچکی چا لیمەندۆزی کەمێک خوێ خەمرە پێکهاتەکانی شیلە: دوو پەرداخ شەکر یەک پەرداخ ئاو یەک کەوچکی چا لیمەندۆزی شێوازی ئامادەکردنی: سەرجەم پێکهاتەکان تێکەڵدەکەین، پاشان بۆماوەی نیو کاتژمێر دادەنرێت تاهەویرەکە هەڵدێت، پاشان لەناو ڕۆندا سووردەکرێتەوە. لەدوای ئەوەی ئامادەبوو بە گەرمی بیخەرە ناو شیلەکەوە، پاشان پێشەکەشی بکە. خەندان

شەش ڕێنمایی بۆ کەمکردنەوەی بڕی ئەو خواردنانەی ئەیخۆیت

زۆر خواردن زۆر کات کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی جەستە دەبێت و دەبێتە هۆی تووشبوون بە قەڵەوی و نەخۆشی جیاواز.