Skip to main content

گرنگی پشتوێنی دڵنیایی چییە؟


٧ هۆکار کە وات لێدەکات پشتوێنی دڵنیایی ببەستیت:

1. پێش هەموو شتێک لەبەر ئەوەی یاسا دەڵێت دەبێت پشتوێنی سەلامەتی بەکاربهێنیت لەکاتی شۆفێریدا، وە ئەگەر پشتوینەکەت بەکار نەهێنا ئەوا بە بڕی (30.000) سی هەزار دینار سزا دەدرێیت.
2. بەکارهێنانی پشتوێنی سەلامەتی لەکاتی ڕووداوی هاتووچۆدا ژیانت دەپارێزێت و ئەگەری مردن کەم دەکاتەوە.
3. کاتێک ئوتومبیلەکەت بەهەر هۆکارێک بێت تووشی وەستانێکی لە ناکاوبێت، بەداخەوە ئەگەر تۆ لەناو ئوتومبیلەکەدابیت بەردەوام دەبیت لە جووڵە ئەمەش وا دەکات تۆ لە جامەکەوە دەربچیتە دەرەوەو دواتر بدەیت بەزەویدا، بێگومان کەس حەز ناکات ئەمەی بەسەربێت.
4. ئێرباگەکان سوودیان کەمترە ئەگەر پشتوێنی دڵنیایی نەبەستیت چونکە ئێرباگ وا دروست کراوە کە کار لەسەر سەلامەتی بەشی سەرەوەی سنگ دەکات کاتێک لە شوێنی خۆت جێگیریت بەهۆی پشتوێنەکەوە، بەڵام بیر بکەرەوە ئەگەر پشتوێن نەبەستیت و ڕووداوێک ڕووبدات، لەو هەموو جوڵەو ئەملاو ئەولاکردنی جەستەت ئەبێت ئێرباگەکە بەکوێی جەستەتدا بتەقێت!؟
5. پشتوێنە دڵنیاییە مۆدێرنەکان ئەگەر نەیبەستیت بە لێدانی زەنگی ئاگادارکردنەوە بێزارت دەکات. لەبەرئەوە پشتوێنەکە ببەستە با بێزار نەبیت بەو دەنگە.
6. لەکاتی ستۆپی لەناکاودا ناپەڕیت بۆ پێشەوە.
7. کەسانی رۆشنبیر و تێگەشتوو هەموو کات پشتوێنی دڵنیایی دەبەستن.
sultraffic

Comments

Popular posts from this blog

نیشانەکانی کەمی ماددەی ئاسن لە جەستەدا

ماددەی ئاسن یەکێکە لە ماددە کانزاییەکان کە جەستە پێویستییەتی بۆ پاراستنی ڕێژەی هۆڕمۆنی دەرەقی و گەیشتنی ئۆکسجینی پێویست بۆ خوێن و پاراستنی پێست لە نیشانەکانی پیری،

ئامادەکردنی لوقمەقازی

مانگی ڕەمەزان بەگشتی شیرینی لوقمەقازی هەوادارێکی زۆری هەیە و بایەخی تایبەتی پێ دەدرێت لەسەر سفرەی خوانەکان بۆ بەربانگ. پێداویستیەکان: دوو کوپ ئارد کوپ و نیوێک ئاو یەک کەوچکی چێشت ماست کەوچکێکی چا خەمیرە لەناو کەوچکێکی گەورەی ئاو بتوێنەرەوە نیو کەوچکی چا لیمەندۆزی کەمێک خوێ خەمرە پێکهاتەکانی شیلە: دوو پەرداخ شەکر یەک پەرداخ ئاو یەک کەوچکی چا لیمەندۆزی شێوازی ئامادەکردنی: سەرجەم پێکهاتەکان تێکەڵدەکەین، پاشان بۆماوەی نیو کاتژمێر دادەنرێت تاهەویرەکە هەڵدێت، پاشان لەناو ڕۆندا سووردەکرێتەوە. لەدوای ئەوەی ئامادەبوو بە گەرمی بیخەرە ناو شیلەکەوە، پاشان پێشەکەشی بکە. خەندان