کەمی یۆد لە جەستەدا وادەکات کێشەی تەندروستیی جدیی تووشی مرۆڤ ببێت، چونکە دۆخ و کارکردنی غودەی دەرەقی و هاوسەنگی هۆرمۆنی جەستە پشت بەم کانزایە دەبەستێت.
ماڵپەڕی میدیك فۆرۆن ئاماژەی بەوەکردووە، بەگوێرەی رێکخراوی تەندروستی جیهانی ئەوە خراوەتە ڕوو، جەستە ڕۆژانە پێویستی بە ١٠٠ بۆ ٢٠٠ مایکرۆگرام یۆد هەیە و کەمی یۆد لە جەستەدا دەبێتە هۆی دروستبوونی کێشەی تەندروستی گەورە.
هەروەها یۆد پێکهاتەی سەرەکی غودەی دەرەقییە و ڕۆڵی سەرەکی هەیە لە گەشەی مرۆڤ و کرداری زیندەپاڵ و گەشەکردنی مێشك، کەمی ئەم کانزایەش دەبێتە هۆی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی غودەی دەرەقی و تێكچوونی جەستە.
- وشكبوونی پێست و تووشبوون بە خوران، هەروەها تووشبوون بە کێشەکانی قژ.
- زیادبوونی لە ناکاوی کێش کە بە هۆی خاوبوونەوەی کرداری زیندەپاڵەوە دەبێت کە وادەکات کالۆرییەکان درەنگتر بسوتێن.
- هەستکردن بە سەرما بەبەردەوامی.
- ماندوێتی بەردەوام و درێژخایەن پاش ئەنجامدانی ئەرکێکی ئاسان و کەم.
- قەبزبوون و دابەزینی چالاکی گەدە و قۆڵۆن.
ژ.ن nrt

Comments
Post a Comment