ماددەی ئاسن یەکێکە لە ماددە کانزاییەکان کە جەستە پێویستییەتی بۆ پاراستنی ڕێژەی هۆڕمۆنی دەرەقی و گەیشتنی ئۆکسجینی پێویست بۆ خوێن و پاراستنی پێست لە نیشانەکانی پیری،
بەڵام کەمبوونی ئەم ماددەیە لە جەستەدا کاریگەری خراپ بۆ تەندروستی لەش دروست دەکات.
هەروەک ماڵپەڕی "webteb" لە هەواڵێکدا نیشانەکانی کەمی ماددەی ئاسنی نووسیووە، دەریدەخات کاتێک جەستە ماددەی ئاسنی کەم دەبێت ئەوا هەست بە هیلاکی و بێهێزی دەکات بەهۆی باش نەگەیشتنی ئۆکسجینی پێویست بۆ خوێن.
کەمی ماددەی ئاسن کاریگەری دەبێت لەسەر هەڵوەرینی قژ و لاوازبوونی لەگەڵ شکانی نینۆک و زەردبوونی، جگەلەمانەش دەبێتەهۆی دەرکەوتنی نیشانەکانی پیری وەکو زوو چرچبوونی پێست و ماندوو دەرکەوتنی ڕوخسار.
سەرگێژخواردن و تێکچوونی لێدانەکانی دڵ و تووشبوون بە نەخۆشی ئەنیمیا لەو نیشانانەن کە دەریدەخات جەستەت ماددەی ئاسنی کەمە، لاوازبوونی ئێسکەکان و هەستکردن بە ئازار و گرژبوونی ماسولکەکان لە نیشانە دیارەکانن.
ئ.ل NRT
Comments
Post a Comment