پلاكی كاره‌بای ئۆتۆمبێل به‌چه‌رخی ئاگرین ناسراوه، هیچ كام له‌پلاكه‌كان ناتوانن به‌بێ به‌سته‌ری وایاری كاره‌بایی ته‌زوی كاره‌با بگه‌ین به‌بزوێنه‌ر،
هه‌موو پلاكێكیش درێژیه‌كه‌ی (10) سانتیمه‌تر تێپه‌ڕناكات، ئه‌م به‌شه‌ی ئۆتۆمبێل زۆرجار به‌هۆی فشاری زۆر له‌سه‌ری دوچاری كه‌موكوڕی‌و زیان ده‌بێته‌وه‌و وه‌ك پێویست كاره‌با ناگاته كۆیل‌و به‌نزین به‌ته‌واوه‌تی ناسوتێت‌و له‌رزین له‌بزوێنه‌ر ڕوده‌دات.
بۆیه پێویسته ئه‌و كه‌موكورتیه له‌لای كاره‌باچیه‌ك چاره‌سه‌ربكرێت‌و پلاكه‌كان بگۆڕدرێن به‌تازه.
كه‌مورتی له‌پلاكه‌كان كێشی ئۆتۆمبێل له‌ڕۆیشتندا كه‌مده‌كات، فه‌رامۆشكردنیشی ده‌بێته هۆی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی، كه ڕه‌نگه زیانه‌كان ببێته دووهێنده، بۆیه پێویسته شۆفێر به‌رده‌وام كاتێك كار به‌ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ده‌كات گوێ له‌ده‌نگی بزوێنر بگرێت تاوه‌كو دڵنیابێت له‌وه‌ی ئۆتۆمبێه‌له‌كه‌ی نایله‌رزێنێت و ئاسایی كارده‌كات.
و: شاخه‌وان
Comments
Post a Comment