نانی بەیانی بە گرنگترین ژەمی ڕۆژ دادەنرێت چونکە کاریگەری زۆر دەکاتە سەر تەندروستی مرۆڤ و ووزە دەدات بە جەستە.
لە هەواڵێكی ماڵپەڕی "uk.style"، ئەو کەسانەی نانی بەیانی ناخۆن بەسەر دوو جۆردا دابەشدەبن وەکو ئەوانەی نانی بەیانی هەرگیز ناخۆن یاخود ئەو کەسانەی بە شێوەیەکی هەڕەمەکی و خۆراکی ناتەندروست نانی بەیانی دەخۆن.
لە توێژینەوەیەکی سەنتەری کۆمەڵی دڵ لە ئەمریکا ئاماژە بەوە کراوە، ئەو کەسانەی نانی بەیانی دەخۆن بە شێوەیەکی کەمتر توشی جەڵتەی دڵ و بەرزی پەستانی خوێن لەگەڵ بەرزی ڕێژەی شەکر لە خویندا دەبن.
هەروەها توێژینەوەکە لەسەر ١٧ کەسی گەنج ئەنجامدراو کران بە دوو بەشەوە کە هەندێکیان نانی ئێوارانیان نەدەخوارد و نانی بەیانیان دەخوارد، بەڵام کۆمەڵەکەی دیکە بە پێچەوانەوە بوون، چاودێری کران بۆ ماوەیەکی دیاریکراو.
لە ئەنجامدا دەرکەوت ئەو کەسانەی نانی ئێوارەیان دەخوارد و نانی بەیانیان نەدەخوارد زیاتر کێشیان زیادی دەکرد و توشی نەخۆشی دەبوون، بەڵام کۆمەڵەکەی دیکە هیچ زیادبوونێک لە کێشی جەستەیان بەدی نەکرا و گۆڕانکاری بەسەردا نەدەهات و تەندروست بوون.
هەروەها ئاماژەی بەوەش داوە، ئەو کەسانەی نانی ئێوارە ناخۆن بەمەبەستی کێشدابەزاندن زیاتر کاریگەری دەبێت لەسەر توانەوەی ڕێژەیەکی زۆرتر لە کالۆری.
لە هەمان کاتدا خواردنی نانی بەیانی هۆکارە بۆ بەهێزبوونی مێشکی مرۆڤ و بەتایبەتی ئەو کەسانەی کاردەکەن باشترە بەیانیان نان بخۆن تاکو بتوانن بە باشی کارەکان بکەن و ماندوو نەبن.
NRT2
Comments
Post a Comment