Skip to main content

كێشه‌ی مت بوونی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت هه‌یه‌؟ به‌م ڕێگانه‌ چاره‌سه‌ری بكه‌

زۆربەی ئۆتۆمبێله‌ تازەكان پاش ماوەیەكی كەم تووشی مت بوون و نەمانی كێش و لاوازبوونی مەكینە ده‌بنه‌وه‌، ئه‌وه‌ش پەیوەندی بەخۆمانەوە هەیە كە وەك پێویست گرنگی بەخزمەتكردنی ئۆتۆمبیلەكانمان نادەین.


بۆیە پێویستە زوو زوو گرنگی بەئۆتۆمبیلەكان بدەین و ئەم پشكنینانەی بۆ بكەین:

1- بەهیچ شێوەیەك گۆڕینی رۆن پشتگوێ نەخەین. پێویستە باشترین رۆنی تێبكەین و پابەندی رێنماییەكانی كۆمپانیای دروستكەریش بین لەوبارەیەوە.

2- زوو زوو پشكنین بۆ فلتەری هەوای سەر مەكینەكە بكەین، زوو زوو پاكی بكەینەوەو ئەگەر خراپیش بوو خێرا بیگۆڕین.

3- ناو بەناو پشكنین بۆ فلتەری بەنزین (مەسفی) بكەین و لانی كەم دەبێت ساڵی دووجار بیگۆڕین و پشكنینیش بۆ فیول پەمپەكە بكەین.

4- ناوبەناو دەرچەی هەوای سەر مەكینەكە، لای بەخاخ و كابلیتەرەوە بەجوانی پاك بكەینەوە، ئەگەر پاككەرەوەی گونجاویش بەكاربهێنین باشترە.

5- زوو زوو پشكنین بۆ گێڕ بكەین، رۆن و هایدرۆلیك بپشكنین و فلتەری گێڕیش بگۆڕین.

Comments

Popular posts from this blog

نیشانەکانی کەمی ماددەی ئاسن لە جەستەدا

ماددەی ئاسن یەکێکە لە ماددە کانزاییەکان کە جەستە پێویستییەتی بۆ پاراستنی ڕێژەی هۆڕمۆنی دەرەقی و گەیشتنی ئۆکسجینی پێویست بۆ خوێن و پاراستنی پێست لە نیشانەکانی پیری،

ئامادەکردنی لوقمەقازی

مانگی ڕەمەزان بەگشتی شیرینی لوقمەقازی هەوادارێکی زۆری هەیە و بایەخی تایبەتی پێ دەدرێت لەسەر سفرەی خوانەکان بۆ بەربانگ. پێداویستیەکان: دوو کوپ ئارد کوپ و نیوێک ئاو یەک کەوچکی چێشت ماست کەوچکێکی چا خەمیرە لەناو کەوچکێکی گەورەی ئاو بتوێنەرەوە نیو کەوچکی چا لیمەندۆزی کەمێک خوێ خەمرە پێکهاتەکانی شیلە: دوو پەرداخ شەکر یەک پەرداخ ئاو یەک کەوچکی چا لیمەندۆزی شێوازی ئامادەکردنی: سەرجەم پێکهاتەکان تێکەڵدەکەین، پاشان بۆماوەی نیو کاتژمێر دادەنرێت تاهەویرەکە هەڵدێت، پاشان لەناو ڕۆندا سووردەکرێتەوە. لەدوای ئەوەی ئامادەبوو بە گەرمی بیخەرە ناو شیلەکەوە، پاشان پێشەکەشی بکە. خەندان

شەش ڕێنمایی بۆ کەمکردنەوەی بڕی ئەو خواردنانەی ئەیخۆیت

زۆر خواردن زۆر کات کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی جەستە دەبێت و دەبێتە هۆی تووشبوون بە قەڵەوی و نەخۆشی جیاواز.