ئەو بوتڵي ئاوانەی لە بازارەکاندا دەفرۆشرێن و دووبارە لە ماڵەکاندا بەکاردێنەوە و لە بەفرگردا دادەنرێن زیانی تەندروستی هەیەو پێویستە یەکجار بەکاربێت و دواتر فرێبدرێت
لێکۆڵینەوەیەکی کەنەدی دەڵێت: ''ئەگەر ماددەی پلاستیک بخەیتە شوێنێکەوە و بیبەستێت ئەوا دەبێتە هۆی دەردانی ماددەی دایۆکسان''
دایۆکسان ماددەیەکی ژەهراوییە و تێکەڵ بە پلاستیک دەبێت، وە ماددە ژەهراوییەکە زۆر بە ئاسانی تێکەڵ بەو ئاوە دەبێت کە دواتر دەیخۆیتەوە.
ماددەی دایۆکسان ماددەیەکی ترسناکە و ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە بە تایبەتی شێرپەنجەی مەمک زیاد دەکات، هەربۆیە واباشترە لە بری پلاستیک و دەبە شووشە بەکاربهێنرێت.
Comments
Post a Comment