پێداویسیەکان:
١٥٠گرام زبدە پاکەتێک ونیوی بچووک
٢هێلکە (زەردێنەیەکی لێ بگرەبۆ ڕوەکەی)
٢کەوچکی چێشت شەکری پۆدرە
١کەوچکی چێشت گوێز هند
١کەوچکی چێشت سمید وردبێ درشت ئاساییە
١کەوچکی چێشت ماست
١کیس ڤانێلا
١کیس پیکینگ پاودەر
٢کوپ ونیو ئارد
نزیکەی نیو کوپ گوێز بۆ ناوەکەی
شیلە بۆ پاش برژان .
کەرستەکە تێکەڵ بکەو جوان بیشێلە ئینجا
لەسەر ئەم ئاداتەی شت بڕین بەقەد گوێزێک هەویر پان بکەوە و کەمێک گوێزی تێبکەو ودایخە لەسەر سنی فڕن ریزی بکە ئینجا بە زەردێنەکەی جیامان کردەوە ١کەوچکی چا ئاوی گوڵی تێبکە لەگەڵ ٢,٣ کەوچکی چێشت شیری شل و ڕوەکەی پێ چەوربکە .وبیخەرە فڕن لەسەر ٢٠٠ پلە بۆ ماوەی ١٠,١٥ خولەک سەرەتا ژێرەکەی دواتر ٣,٤ خولەک ڕوەکەی.
وەرگیراوە
Comments
Post a Comment