Skip to main content

کێکی سێگۆشە

چۆنێتی دروستکردنی کێکی سێگۆشە

کەرستەکان:
٤ هێلکە 
١ پەرداخ شەکر
١ پەرداخ زەیت
١ پەرداخ شیری گیراوە
١ کیسە ڤانێلا
١ کیسە پیکن پاودەر
زەرەیەک خوێ
٢ پەرداخ ئارد
بۆسۆسەکە
١ پەرداخ شیری گیراوە
٢ کەوچک کاکاو 
٤ کەوچک شەکر
بۆ رازاندنەوە گوێزهندی
هەموو کەرستەکان تێکەل دەکەیت تا دەبیتە هەویر دەکەیتە ناو قالبی ڵاکیشە یا چوار گۆشە دەکەیتە فرن ١٨٠ پلە 
ئینجا سۆسەکە دروست دەکەیت شیرو کاکاو شەکر تێکەل دەکیت لەسەر ئاگر دادەنێت تا دەکولێت ئینجا دەکەیتە قاپێکەوە تا ساردبیتەوە
کە کێکەکە برژا ساردبۆوە بەشێوەی چوارگۆشەی گەورە دەیبریتەوە ئینجا چوارگۆشەکانیش دەیبریتەوە تا ببێتە سێگۆشە وەک لەوێنەکان دیارە پارچە کێکەکان هەر سێ لاکانی لەسۆسەکە هەلدەکێشیت و دەکەیتە ناو گوێز هندی 
دەتوانن لەجیاتی سۆسەکە مرەبا بەکاربهێنن.


Comments

Popular posts from this blog

نیشانەکانی کەمی ماددەی ئاسن لە جەستەدا

ماددەی ئاسن یەکێکە لە ماددە کانزاییەکان کە جەستە پێویستییەتی بۆ پاراستنی ڕێژەی هۆڕمۆنی دەرەقی و گەیشتنی ئۆکسجینی پێویست بۆ خوێن و پاراستنی پێست لە نیشانەکانی پیری،

ئامادەکردنی لوقمەقازی

مانگی ڕەمەزان بەگشتی شیرینی لوقمەقازی هەوادارێکی زۆری هەیە و بایەخی تایبەتی پێ دەدرێت لەسەر سفرەی خوانەکان بۆ بەربانگ. پێداویستیەکان: دوو کوپ ئارد کوپ و نیوێک ئاو یەک کەوچکی چێشت ماست کەوچکێکی چا خەمیرە لەناو کەوچکێکی گەورەی ئاو بتوێنەرەوە نیو کەوچکی چا لیمەندۆزی کەمێک خوێ خەمرە پێکهاتەکانی شیلە: دوو پەرداخ شەکر یەک پەرداخ ئاو یەک کەوچکی چا لیمەندۆزی شێوازی ئامادەکردنی: سەرجەم پێکهاتەکان تێکەڵدەکەین، پاشان بۆماوەی نیو کاتژمێر دادەنرێت تاهەویرەکە هەڵدێت، پاشان لەناو ڕۆندا سووردەکرێتەوە. لەدوای ئەوەی ئامادەبوو بە گەرمی بیخەرە ناو شیلەکەوە، پاشان پێشەکەشی بکە. خەندان

شەش ڕێنمایی بۆ کەمکردنەوەی بڕی ئەو خواردنانەی ئەیخۆیت

زۆر خواردن زۆر کات کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی جەستە دەبێت و دەبێتە هۆی تووشبوون بە قەڵەوی و نەخۆشی جیاواز.