وه‌رزی هاوین پله‌كانی گه‌رما زۆر به‌رز ده‌بنه‌وه و ئاره‌قكردن و بێزاری روو له هه‌مووان ده‌كات و به‌هۆی ئه‌و كه‌شه ناخۆشه‌وه نیگه‌رانی لای هه‌مووان بڵاو ده‌كاته‌وه، به‌ڵام زۆرێك له خه‌ڵكی ئێستا ئه‌وه‌نده‌ی له ژوورن ئه‌وه‌ی تریش به رێگاوه‌ن به ئۆتۆمبێله‌كانیان و له‌كاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل ساردكه‌ره‌وه "تبرید"ی ئۆتۆمبێل داده‌گیرسێنن.
ره‌نگه زۆر جار ساردكه‌ره‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌مان زۆر باش نه‌بێ و توانای ئه‌وه‌ی نه‌بێ خێرا فێنكمان بكاته‌وه و له‌ده‌س نیگه‌رانی گه‌رما رزگارمان بكات.
بۆ ئه‌وه‌ی ساردكه‌ره‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌تان خێرا و به‌هێز بێ و له‌ده‌ست گه‌رمای به‌تینی هاوین خێرا رزگارتان بكات، ئه‌م كارانه بكه‌ن.
یه‌كه‌م: كاتێك سه‌ره‌تا ده‌ڕۆنه نێو ئۆتۆمبێله‌كه، هه‌موو په‌نجه‌ره‌كان بكه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م هه‌وا گه‌رمه‌ی له‌نێویدا كۆبووته‌وه بچێته ده‌ره‌وه.
دووه‌م: پێویسته پله‌ی گه‌رما بۆ ساردكه‌ره‌وه‌كه كه‌متر نه‌كه‌ینه‌وه له 22 پله‌ی سیلیزی، به‌ڵكو پێویسته كه‌مترینی له 22 سیلیزی تێپه‌ڕٍ نه‌بێت.
سێیه‌م: ساردكه‌ره‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت پێویستی به چاككردنه‌وه هه‌یه ئه‌گه‌ر دڵنیا بوویت له كارنه‌كردنی كۆمپرێسه‌ر یان نه‌مانی غاز و نه‌مانی توانای ساردكردن و بوونی شۆرتی كاره‌بایی و چه‌ندان كێشه‌ی تر، پێویسته چاودێرییان بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی هیچ كات پێویستمان به فیته‌ر نه‌بێت.
چواره‌م: پێویسته فلته‌ری ساردكه‌ره‌وه بگۆڕٍین، كه ده‌بێته هۆی زیادبوونی توانای ساردكه‌ره‌وه‌كه.
پێنج: به‌ر له‌وه‌ی بگه‌نه شوێنی مه‌به‌ست و ئۆتۆمبێله‌كانتان بكوژێننه‌وه، پێویسته به چه‌ند خوله‌كێك ته‌برید بكوژێننه‌وه، تا ببێته هۆی نه‌هێشتنی شێداری له سیستمی ساردكه‌ره‌وه‌كه‌دا.
Comments
Post a Comment