Skip to main content

کاریگەریەکانی دانیشتن و نەجوڵان بۆ ماوەیەکی زۆر

بەگوێرەی کۆمەڵێک توێژینەوە دەرکەوتووە کە دانیشت بۆ ماوەیەکی زۆر زیانی تەندروستی بۆ لەش هەیە.


 توێژینەوەیەک لە وڵاتی کەنەدا کراوە و توێژەرەوان بۆیان دەرکەوتووە کە پەیوەندی هەیە لەنێوان دانیشتنی زۆر و کۆمەڵێک نەخۆشی. توێژینەوەکە باس لەوە دەکات کە چەند زیاتر کەسێک دابنیشێت و جوڵە نەکات، ئەوەندە زیاتر ئەگەری هەیە توشی نەخۆشیەکانی دڵ ببێت.

هەروەها، توێژینەوەیەکی تر کە لە (Medical Diary, Circulation) بڵاوکراوەتەوە و ئاماژە بەوە دەکات کە بۆ هەر یەک کاتژمێر دانیشتن لەبەر تەلەفیزۆن ئەگەری توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ لە سەدا ١٨ زیاتر دەبێت.

یەکێکی تر لە شیکاریەکان کە لە (British Journal of Sports and Medicine) بڵاوکراوەتەوە ئاماژە بەوەدەکات، "دانیشت بۆ ماوەی چوار کاتژمێر دەبێتە هۆی چەند گۆڕانکاریەکی نەرێنی لە لەشدا". هەروەها، لە ڕاپۆرتە شیکاریەکەدا هاتووە، "ئەو جینەی کە لێپرسراوە لە تواندنەوەی چەوری لەش و شەکری گلوکۆز لە لەشدا، لە کاتی زۆر دانیشتندا فرمانەکانی جێبەجێ ناکات و ناچالاک دەبێت بەمەش لەوانەیە لەش دووچاری نەخۆشیەکانی شەکرە و نەخۆشیەکانی دڵ و بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و شێرپەنجە و قەڵەوی ببێت.

هەروەها، کۆمەڵێک لە توێژینەوەکان ڕێنمایی دەدەن کە پێویستە مرۆڤ کەمتر دابنیشێت و زیاتر جوڵە بکات و ئاماژە بەوە دەکەن بە کەمکردنەوەی دانیشتن و زیادکردنی جوڵەی لەش ئەم گۆڕانکاریانە لە لەشی کەسەکەدا دروستدەکات.

١. باشترکردنی کەشی دەرونی کەسەکە

٢. وزە بەخشین بە کەسەکە و چالاککردنی کەسەکە

٣. کەمکردنەوەی ئازاری پشت

٤. سوتاندنی کالۆری و کەمکردنەوەی کێشی لەش

٥.  وا لەکەسەکە دەکات زیاتر بتوانێت تەرکیز لەسەر شتەکان هەبێت







Comments

Popular posts from this blog

نیشانەکانی کەمی ماددەی ئاسن لە جەستەدا

ماددەی ئاسن یەکێکە لە ماددە کانزاییەکان کە جەستە پێویستییەتی بۆ پاراستنی ڕێژەی هۆڕمۆنی دەرەقی و گەیشتنی ئۆکسجینی پێویست بۆ خوێن و پاراستنی پێست لە نیشانەکانی پیری،

ئامادەکردنی لوقمەقازی

مانگی ڕەمەزان بەگشتی شیرینی لوقمەقازی هەوادارێکی زۆری هەیە و بایەخی تایبەتی پێ دەدرێت لەسەر سفرەی خوانەکان بۆ بەربانگ. پێداویستیەکان: دوو کوپ ئارد کوپ و نیوێک ئاو یەک کەوچکی چێشت ماست کەوچکێکی چا خەمیرە لەناو کەوچکێکی گەورەی ئاو بتوێنەرەوە نیو کەوچکی چا لیمەندۆزی کەمێک خوێ خەمرە پێکهاتەکانی شیلە: دوو پەرداخ شەکر یەک پەرداخ ئاو یەک کەوچکی چا لیمەندۆزی شێوازی ئامادەکردنی: سەرجەم پێکهاتەکان تێکەڵدەکەین، پاشان بۆماوەی نیو کاتژمێر دادەنرێت تاهەویرەکە هەڵدێت، پاشان لەناو ڕۆندا سووردەکرێتەوە. لەدوای ئەوەی ئامادەبوو بە گەرمی بیخەرە ناو شیلەکەوە، پاشان پێشەکەشی بکە. خەندان

شەش ڕێنمایی بۆ کەمکردنەوەی بڕی ئەو خواردنانەی ئەیخۆیت

زۆر خواردن زۆر کات کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی جەستە دەبێت و دەبێتە هۆی تووشبوون بە قەڵەوی و نەخۆشی جیاواز.