بەگوێرەى ماڵپەڕى"وێب توب"لەهەر ١٠ کەسێکدا ٨ کەس تووشى ئازارەکانى پشت دەبن، کەئەوەش ڕێژەى لە %٨٠ دەکات. بەڵام زۆربەى زانیارییەکان كە لەسەر هۆکارى دروستبوونى ئەو ئازارانە دوورن لەڕاستى.
لەخوارەوە چەند هەڵەیەکى باو و بڵاو دەخەینەڕوو کە لەناو خەڵکیدا هەیە لەسەر چۆنیەتى هۆکارى دروستبوونى ئەو جۆر ئازارانە.
١- هەمیشە بەشێوەیەکى ڕێک دابنیشن :
گومان لەوەدا نیە کە دانیشتن بەشێوەیەکى چەمینەوە یانبەخشە بۆ پشت، بەڵام زۆر دانیشتن بەپشت ڕێکى بۆماوەیەکى زۆر لەوانەیە ببێتە هۆى فشار خستنەسەر پشت، بۆیە باشتر وایە ماوەیەکى پشوو لەڕۆژدا وەربگرن بەشێوەیەک کە پاڵبدەنەوە بۆ پشتەوە و قاچەکانتان بخەنە سەر زەوى و کەمێک پشتتان چامیبێتەوە، هەندێکجاریش پیاسە بکەن و هەستنە سەرپێیەکانتان کارێکى باشە.
٢- دورکەوتنەوە لەهەڵگرتنى شمەکى قورس :
گرنگ نیە کێشى ئەو شمەک و کەلوپەلەى کە هەڵیاندەگرن، بەڵکو گرنگ ئەوەیە چۆن هەڵیاندەگرن، پێویستە لەکاتى هەڵگرتنى شمەکەکاندا نزیکببنەوە لەشمەکەکە و دانیشن لەشێوەى چیچکان و پشتتان ڕێکبەنەوە و سەرتان بەرزبێت، پاشان بەبەکارهێنانى قۆڵەکانتان شمەکەکە بەرز بکەنەوە و با نزیکى ناوەڕاستى لەشتان بێت، هەوڵمەدە کە لەشت بچەمێنیتەوە چونکە ئەوە دەبێتە هۆى ئازارگەیاندن بەپشتتان، بەڵام بەشێوەیەکى گشتى نابێت هەموو جۆرە کێشێک هەڵگرن بەتایبەت لەتواناى خۆتاندا نەبێت.
٣- ڕاهێنانەکان زیان بەپشت دەگەیەنن :
بەپێچەوانەوەیە کە بوترێت ئەنجامدانى ڕاهێنانەکان زیان بەپشت دەگەیەنن، چونکە ئەنجامدانى ڕاهێنانە وەرزشییەکان بەشێوەیەکى ڕێکوپێک لەوانەیە ڕێگریش بکات لەتووشبوون بەئازارەکانى پشت، لەوانەیە پزیشکەکان ڕێنمایى ئەو کەسانە بکەن بۆ ئەنجامدانى وەرزش کە توشى نەخۆشى پشت بووبن، بەڵام پێویستە ئەو کەسانە سەرەتا بەجوڵە ئاسانەکان دەستپێبکەن و وردە وردە بەتێپەڕبوونى کات و نەمانى ئازارەکان دەتوانن پلانى تایبەت دابنێن بۆ نەهێشتنى دووبارە هاتنەوەى ئازارەکانى پشت.
٤- پشوو وەرگرتن لەسەر سیسەم باشترین چارەسەرە :
لەوانەیە پشوودان یارمەتى کەمکردنەوەى هەندێک حاڵەتى تووشبوونى نوێ یان ماندووبوون کە دەبنە هۆى ئازرى پشت نەهێڵێت، بەڵام لەدواى مانەوەى ڕۆژێک یان دووان لەمانەوە لەناو سیسەمدا ئەوا ببێتە هۆى خرابتر کردنى حاڵەتى ئازارەکانى پشت.
٥- سیسەمى ڕقتر باشترە :
دەرکەوتووە ئەو کەسانەى کە لەسەر سیسەم و جێگەى مامناوەند ڕەقدا دەخەون بەڕێژەیەکى کەمتر دووچارى ئازارەکانى پشت دەبنەوە بەبەراورد بەو کەسانەى کە لەسەر سیسەمى ڕەق دەخەون، بەڵام ئەم یاسایە پەیوەستن نیە بەهەموو کەسێکەوە، بۆیە باشتر وایە سیسەمى گونجاو بۆ خۆتان هەڵبژێرن کە لەگەڵ شێواز و چۆنیەتى خەوتنى خۆتان باش بێت.
٦- ئازارى پشت بەهۆى پێکانەوە دروستدەبێت :
ئازارى پشت تەنها بەهۆى پێکانەوە ڕوونادات بەڵکو بەهۆى تووشبوونى بڕبڕەکانى پشتەوە بەهەوکردن و هۆکارە بۆماوەییەکانەوە تووشدەبێت.
ڕاستییەک"کێشى زیادى لەش، ئازارێکى زیاتر" :
پارێزگاریکردن لە کێشى گونجاوى لەش یارمەتیدەرە لەپاراستنى لەش لەتوشبوون بەئازارى زیاترى لەش، ئەوەى تێبینى کراوە زۆربەى ئەو کەسانەى کە دووچارى ئازارەکانى پشت بوونەتەوە ئەوانە بوون کە کێشى لەشیان زۆر بووە، بەڵام ئەوە ماناى ئەوە ناگەیەنێت کە ئەو کەسانەى کێشى لەشیان ئاساییە تووشى ئازارەکانى پشت نابنەوە.
سەرچاوە: NRT2
Comments
Post a Comment